شەڕی داهاتووی بەرگری لە قودس خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت لە مێژووی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ساڵح عاروری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین جەختیکردەوە کە هەر شەرێکی داهاتوو لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی بەرەنگاربوونەوەی ئەو رژێمە دەبێت.
جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی فەڵەستین جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی لە چوونە ژوورەوەی نوێژکەران بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەرگای دۆزەخ بەڕووی داگیرکەراندا دەکاتەوە.
ساڵح عاروری لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین رایگەیاند: هەر دەسدرێژییەکی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نوێژکەران لە مزگەوتی ئەقسا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. رژێمی زایۆنیستی لەئێستادا لەبەردەم تاقیکردنەوەی قودس و ئەقسا دایە و کاتی ئەوە هاتووە وانە وەربگرێت و بەندەکانی ئەم وانەیە ئەوەیە کە قودس و پیرۆزییەکان و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سووری ئێمەیە.
ناوبراو سەبارەت مانگرتن لە خواردنی دیلە فەڵەستینییەکان وتی: بە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان راگەیاندووە کە ئەگەر مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بێت و دیلە فەڵەستینیەکان بەردەوام بن لە مانگرتنیان، بە دڵنیاییەوە دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین زۆر ئاڵۆز دەبێت.
عاروری ووتی: ئەگەری رژێمی داگیرکەر لەگەڵ گەلی فەڵەستین بچێتە شەڕەوە، ئەوا خۆڕاگری بۆ ئەوە ئامادەیە. شەڕی یازدە ڕۆژەی غەزە (شمشێری قودس) سەرەتای شەڕێکی دوور و درێژ بوو کە ئێمە بۆی ئامادەیین. شەڕی داهاتوو لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بۆ بەرگری لە قودس لە ڕووی جەماوەری و فەرمییەوە فراوانتر دەبێت و خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی بەرەنگاربوونەوەی رژێمی زایۆنیستی دەبێت.
عاروری سەبارەت ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی جەختیکردەوە: هەر هەوڵێک بۆ شەرعیەتدان بە ڕژێمی زایۆنیستی و هاوکاریکردن لەگەڵیدا دەستدرێژییە بۆ سەر گەلی فەلەستین، پیرۆزییەکان و تەواوی ئۆمەتی ئیسلامییە. بەداخەوە لەئێستادا رژێمی زایۆنیستی بۆتە هاوپەیمانی هەندێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان.
ساڵح عاروری ئاماژەشی بە لێدوانێکی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان دا کە ڕایگەیاندبوو دەسدرێژی بۆ سەر قودس بە واتای شەڕێکی ناوچەییە و وتی کە ئێمە لە گەڵ حیزبوڵڵا و بزوتنەوەکانی دیکەش هاوکاریمان هەیە.
لێدوانەکان