تێکشکاندنی شانزدەیەمین درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن

سێشەممە 29 ئازار 2022 - 17:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=9435

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلوادی لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای مارب خستە خوارەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، درۆنەکە ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٩ی ئادار لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلوادی خراوەتە خوارەوە.

ئەمە شانزدەیەمین درۆنی سیخۆری لە جۆری سکان ئیگل (دروست کراوی ئەمریکا)ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

درۆنی سکان ئیگل کامێرایەکی ئەلیکترۆواپتیکال و لەیزەری هەیە و زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر توانای فڕینی هەیە. تایبەتمەندییە گونجاوەکانی درۆنەکە ڕێگە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیی بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری مأرب دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *