وڵاتانی ئیمارات، بەحرەین و مەغریب داوای چەکی پێشکەوتوویان لە رژێمی زایۆنیستی کردووە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی لە داوای هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ کڕینی چەک لە رژێمی زایۆنیستی هەواڵیان دایەوە.
وڵاتانی ئیمارات، بەحرەین و مەغریب داوای کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانییان لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕوسیا ئەلیۆم، سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی عیبری زمان ڕایانگەیاندووە کە ئەم وڵاتانە داوایان لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە چەک و کەلوپەلی جەنگیان بۆ دابین بکات و تەلئەبیبیش خەریکی هەڵسەنگاندنی بابەتەکەیە.
سەرچاوەکانی هەواڵی ڕژێمی زایۆنستیش ڕایانگەیاندووە کە بەحرەین و ئیمارات بە دوای کڕینی “قوبەی ئاسنین” و سیستەمی ڕاداری ئاگادارکردنەوەی خێرای “سنەوبەری سەوز” و هەروەها سیستەمی دژە موشەکییەکانی “حیتس” دا دەگەڕێن.
بەرپرسێکی ئەمنی تەلئەبیب ڕایگەیاند کە داوای کڕینی”قوبەی ئاسنین” بۆ کۆمپانیا سەرەکیەکانی بەرگری ئەمنی ڕژێمی زایۆنیستی و دوو کۆمپانیای بچووکتر هاتووە و دەربڕینی رەزامەندی بۆ ئەم داوایانەش پەیوەستە بە بڕیار و ڕای وەزارەتی جەنگی ئەم رژێمە.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی میسر، ئیمارات، بەحرەین و مەغریب کۆبوونەوەکەیان بە ئامادەبوونی یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەی داگیرکراوی نەقب ئەنجام دابوون.
لێدوانەکان