گرنگترین هەواڵەکانی سی و سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٢

دووشەممە 28 ئازار 2022 - 22:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=9402

بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا ووتی موشەکی بەرگری ئاسمانی (Starstreak) کە بە خێرایی ٤ ماخ بۆ بە ئامانجگرتنی فڕۆکە جەنگییەکان لە بەرزایی نزمدا بەکاردێت، ئامادەیە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە بەکاربهێنرێت. ئەوان مەشقیان پێکراوە کە چۆن بەکاری بهێنن و ئێستا ئەم مووشەکانە گەیشتوونەتە ئۆکرانیا.

سوپای ڕوسیا هێرشێکی موشەکی کردە سەر چەند پێگەیەک لە شاری لوتسک.

رەمەزان کادیروف سەرۆکی چیچان ڤیدیۆی نوێی لە ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتەکانی چیچان لە شاری ماریۆپۆل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بڵاوکردەوە.

هێرشی موشەکی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر دۆنێتسک.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، کە ئەمڕۆ سوپای ئۆکرانیا سێ مووشەکی تۆچکای ئاراستەی دۆنێتسک کردووە.

ڤیدیۆی پشتیوانی ئاسمانی هەلیکۆپتەرەکانی ڕوسیا لە کاروانەکانی سەربازی ئەو وڵاتە لە چەرنێهیڤ.
لەسەرەتای شەڕەکەوە کاروانە جۆراوجۆرەکانی ڕوسیا بەتایبەتی کاروانی لۆجستی لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە کراونەتە ئامانج و بەهۆی نەبوونی پشتیوانی گونجاو زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

وێنەکانی فڕۆکەخانەی گوستۆمێل.
تێکشکانی فڕۆکەی AN-225، گەورەترین فڕۆکەی جیهان.

ڤیدیۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لەلایەن سیستەمی بەرگری ئیسترێلا-١٠ی ڕووسی لە پارێزگای کیێڤ.

وێنەی هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە ڤۆڵنۆڤاخا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *