هەوڵی زایۆنیستی عەرەبی لە دژی ئێران
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند کە دوژمنی هاوبەشی ئەم رژێمە و وڵاتانی عەرەبی ئێرانە.
کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی، ئەمریکا، ئیمارات، بەحرەین و مەغریب لە نەقب بەڕێوەچوو.
یایر لاپید وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی لە کۆتایی کۆبوونەوەکە و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئێرانی بە دوژمنی هاوبەشی رژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی عەرەبی ناو برد.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسەکە ووتی: ئێمە بە هاوبەشی هەوڵ دەدەین ڕوبەڕوی ئەو کێشە ئەمنیانە ببینەوە کە لەلایەن ئێران و هاوپەیمانانییەوە دروست دەبن.
هەروەها وەزیرانی دەرەوەی بەحرەین و مەغریب لەم کۆنفرانسەدا ئۆپەراسیۆنی “الخضیره” کە دوو ئیسرائیلی بە هۆیەوە کوژران و چەند ئیسرائیلی دیکەش برینداربوون بە توندی ئیدانە کرد و هاوخەمی خۆیان بۆ خانەوادەی کوژراوان دەربڕی.
لێدوانەکان