ڕووداوەکانی سوریا؛ ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١

شەممە 24 نیسان 2021 - 16:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=937

١- حەسەکە:

  • ئاگربەستی کاتی لە قامشلۆ
    پاش پێکدادانەکانی ناوبەناوی هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا لە چەند گەڕەکێکی شاری قامشلۆی پارێزگای حەسەکە، هەر دوو لایەنەکە بە نێوەندگیری روسیا ئاگربەسێکی کاتیان راگەیاند.
  • لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی شوێنی گربوونەوەی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە یەپەگە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە گوندی “الدشیشه” لە باشوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، دوو کەس لەو هێزانە کوژران.

٢-رەققە:
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا هێرشیان کردە سەر شوێنی گردبونەوەو حەشارگایەکی تیرۆریستانی داعش لە باشوری ڕۆژئاوای رەققە.

٣- دێرەزوور:

  • فڕینی فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکی لە جۆری Beechcraft MC-12W Liberty لە ئاسمانی شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال.
    بە گوێرەی فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ( ڕژێمی زایۆنستی) بۆ سەر حکومەتی ئەمریکا، هەروەها جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە فڕینی فڕۆکە سیخۆرییەکان لە ئاسمانی ئەلبوکەمال، ئەگەری هێرش لە دژی پێگەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لەو شاروچکەیەدا هەیە.
  • هێرشی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریا لە باشوری دێرەزوور.
  • کوژرانی سەربازێکی سوپای سوریا لە بیابانی دێرەزوور لەلایەن داعشەوە.
  • دوێنێ (هەینی) هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەد) بە پشتگیرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان (ئەمریکا), لە شارۆچکەی “الشحیل” ئەندامێکی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشیان دەسبەسەر کرد.

٤- ئیدلب:

  • تۆپخانەکانی سوپای سوریا چەندین ئامانجیان لە گوندی “فطیره”ی باشوری ئیدلب بۆردومان کردەوە.

٥- درعا:

  • کوژرانی دوو سەربازی سوپای سوریا لە کەمینی چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە درعا.
  • دوو ئەندامی پێشووی چەکداران لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆر کران.

٦- حەلەب:

  • لە کاتی تەقینەوەی بۆمبێک لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سوپای تورکیا لە نزیک بنکەیەکی چەکدارانی سەر بەو وڵاتە، سێ کەس لەنێویاندا سەربازێکی تورکیا بریندار بوون و هەروەها زیان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا گەیشت.
  • پێکدادانی هێزەکانی رزگاریخوازی عەفرین لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی عەفرین.

٧- بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ٢٥ جار ئاگربەستیان لە هەرێمی ئیدلب پێشێل کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *