گرنگترین هەواڵەکانی سی و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٢

یەکشەممە 27 ئازار 2022 - 22:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=9340

ئاڕاستەکردنی موشەکی کروزی کالیبر-ی سوپای ڕووسی بەرەو لێڤیڤ.
هێرشەکە بە سێ موشەکی کروزی کالیبر لە دژی کۆگاکانی سووتەمەنی سوپای ئۆکرانیا لە شارۆچکەی لڤیڤ ئەنجامدراوە.

دووەم هێرشی موشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری لڤیڤ لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا.

هێزەکانی ڕوسیا لە شاری ماریۆپۆل.

هێرشی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی سنووری کامیانکا لە ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ کە بە درۆنی ئۆرلان-١٠ تۆمار کراوە.
ناوچەی کامیانکا و دەوروبەری تاکە میحوەری سنوورییە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و پارێزگای خارکیڤ کە سوپای ڕووسیا تا ئێستا لە کۆنترۆڵ کردنی شکستی هێناوە و هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی سوپای ئۆکرانیا ماوەتەوە.

هێرشی موشەکی و تێکشکاندنی پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ئیسیۆم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ لەلایەن سوپای ڕوسیاوە کە بە درۆنی ئۆرلان-١٠ تۆمار کراوە.
سوپای ڕووسیا لە هێرشەکەدا مووشەکی ئیسکەندەری بەکارهێناوە.

هێرشی تۆپخانەییەکانی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە دەوروبەری کیێڤ.

سوپای ڕووسیا فڕۆکەیەکی سیخوڕیی UJ-22ی ئۆکرانی لە بەرەی چەنیهیو خستە خوارەوە.

وێنەی ئاسمانی لە شوێنەواری هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر کۆگایەکی سووتەمەنی لە گوندی کالینۆڤکا لە دەوروبەری کیێڤ.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا لە کۆی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢

ڤیدیۆی فڕۆکەخانەی ماریۆپۆل کە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە کۆنترۆڵکراوە.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ماریۆپۆل شاهیدی پێکدادانی سەختی نێوان سوپای ئۆکرانیا و سوپای ڕووسیا بووە و بەو هۆیەشەوە زۆرێک لە دانیشتوانی ماریۆپۆل ناچاربوون شارەکە جێبهێڵن.

تێکشکانی تانکی تی-72ی سوپای ڕوسیا بە سیستەمی موشەکی Stugna-P ATGM لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە.

ئۆپەراسیۆنی شەوانەی فڕۆکەیەکی سوخو٢٥ی ڕوسیا بۆ پێگەکانی هێزە ئۆکرانییەکان.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڤیدیۆی تێکشکانی کۆگایەکی سوپای ئۆکرانیای لەلایەن فڕۆکەیەکی سوخو٢٥ی ڕوسیا بڵاوکردەوە.

بەدیل گرتنی ژمارەیەک لە هێزەکانی دۆنێتسک یان لوهانسک و ڕوسیا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە لە بەرەکانی ڕۆژهەڵات یان باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
شوێن و کاتی ڤیدیۆکە دیار نیە.

پەیوەندی ڤیدیۆیی سەربازێکی ئۆکراینی لەگەڵ ژنی سەربازێکی کوژراوی سوپای ڕووسیا!
سەربازێکی ئۆکراینی مۆبایلی سەبازێکی کوژراوی سوپای ڕووسیا هەڵدەگرێت و پەیوەندی بە ژنەکەیەوە دەکات و لە مردنی پیاوەکەی ئاگاداری دەکاتەوە و پاشان بە وتنەوەی قسەی نەشیاو گاڵتەی پێ دەکات لە بەشێکی گفتوگۆکەدا دەڵێت لاشەی پیاوەکەت بووەتە خواردنی سەگەکان و..

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *