یەمەنییەکان شکۆمەندانە بەیعەتیان بە خۆڕاگری دا + ڤیدیۆ

یەکشەممە 27 ئازار 2022 - 10:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=9319

دانیشتووانی سەنعای پایتەختی یەمەن لە ڕێپێوانێکی شکۆمەندانەدا لە ڕۆژی نیشتمانیی خۆڕاگری، جەختیان لە سەر پاڵپشتیکردنی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان تا ڕاگرتنی هێرش و گەمارۆکانی هاوپەیمانی سعوودیە کردەوە.

دانیشتووانی پارێزگاکانی سەعدە و سەنعای یەمەن، ڕۆژی شەممە 26 ی ئاداری 2022، بە بۆنەی حەوتەمین ساڵڕۆژی دەسدرێژی و هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودیە و خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەوان ڕژانە سەر شەقامەکان.

بەشداربووان لەو ڕێپێوانەدا لە کاتێکدا کە ئاڵای یەمەنیان بە دەستەوە بوو، درووشمیان لە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانی سعوودیە بەرز کردەوە و ئاڵای ئەمریکایان سووتاند.

لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو ڕێپێوانەدا هاتووە کە ئێمە پیرۆزبایی هەڵمەتە بوێرانەکانی هێزە چەکدارەکانی خۆمان دەکەین کە ئەڵقەی ئەمنی توندی نزیک لە دامەزراوەکانی دوژمنی تێکشکاندووە.

لە بەیاننامەکەدا خۆڕاگری بە بژاردەیەکی درووستی ڕوبەڕوبونەوەی دەسدرێژی و گەمارۆکانی هاوپەیمانی سعوودیە ناو براوە و هاتووە کە گەلی یەمەن بە پاڵپشتی لە ڕێبەری شۆڕشی خۆی، ئامادەی بەهێزکردنی بەرەی سەربازی، ئەمنی، ئابوری و میدیاییە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی یەمەنییەکاندا هاتووە کە ئێمە جەخت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان لە بەرامبەر پرسەکانی جیهانی ئیسلام بە تایبەت ئامانجەکانی فەڵەستین دەکەینەوە و لە گەڵ برایانی خۆمان لە خۆڕاگری فەڵەستین و بەرەی خۆڕاگری و تێکۆشان دەمێنینەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *