بەرخۆدانی فەلەستین بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنستی ئاگادار دەکاتەوە

شەممە 24 نیسان 2021 - 00:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=926

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ژووری هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ژووری هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەندامانی ئەم ژوورە هاوبەشە، پشتیوانی ڕاپەڕین و ئینتیفازەی دانیشتوانی قارەمانی قودسی شەریف دەکەن و هەروەها پشتگیری هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەبەرامبەر دەستدرێژیی داگیرکەران (ڕژێمی ئیسرائیل) دەکەن.

ژووری هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین رایگەیاند: گەلەکەمان و شوێنە پیرۆزەکانمان هێڵی سورە و لە حاڵەتی هەر هێرشێک دا ئەنجامی زۆر خراپ بۆ رژێم دروست دەبێت و زایۆنیستەکان باجەکەی دەدەن.

نیو کاتژمێر دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامەیە، هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی چەندین مووشەکیان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل کردەوە.
هەروەها میدیا عیبرییەکان نووسیوویان: بەرخۆدانی فەلەستین، هەڕەشەکانی خۆی جێبەجێ کردەوە.

لە دوای هێرشی رۆکێتی هێزەکانی بەرخۆدان لە دژی ناوچە داگیرکراوەکان، ئەو هێزانە لە غەزە کەوتنە بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوە دا، بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ سوپای رژێمی ئیسرائیل لە ئەگەری هەر هێرشێکدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *