عەتوان: شەڕی یەمەن گەورەترین هەڵەی ستراتیژیی سعوودیە بووە

شەممە 26 ئازار 2022 - 17:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=9247

شرۆڤەکاری بەناوبانگی عەرەب هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئەنساروڵڵای بۆ سەر قووڵایی خاکی سعوودیە بە ستراتیژێکی نوێی یەمەن بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەپێندراوی سعوودیە و ئیمارات لە دژی خەڵکی ئەم وڵاتە ناو برد.

عەبدولباری عەتوان بە ئاماژە بە سێ هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ماوەی کەمتر لە دە ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی یەمەنەوە لە دژی دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ و ناوەندە هەستیارەکان لە جەدە، ڕیاز، ڕەئس تەنورە، شار ڕابع، جیزان و نەجران لە باشوری سعوودیە، وتی: هێرشەکان لە هەنگاوی یەکەمدا کاریگەریی لە سەر پرۆسەی هەناردەی نەوت بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەبووە و نرخی نەوتی بەرز کردووەتەوە و ئەمەش کاریگەری نەرێنیی لە سەر ئابوری جیهان بە گشتی دەبێت و شەڕەکە دەباتە ماڵەوەی دانیشتووانی سعوودیە.

ناوبراو شەڕی یەمەنی لە لایەن سعوودیە و ئیماراتەوە وەژ هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە ناو برد و ڕایگەیاند کە سعوودیە کەوتووەتە دوای ئەم شەڕەوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە 370 هەزار دانیشتووی بێ تاوانی یەمەن گیانیان لەو شەڕەدا لە دەست بدەن و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی دیکەش بریندار بن.

عەتوان بە ئاماژە بە هەشتەمین ساڵی شەڕی سەپێندراوی سعوودیە و ئیمارات لە دژی خەڵکی یەمەن، وتی: هێرشەکانی سعوودیە تا ئێستا لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە حکومەتەکەی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆمارت دەست لە کار کێشراوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات بگەڕێنێتەوە و هەروەها ڕیاز لەوەدا شکستی هێناوە کە مەرجەکانی بە سەر ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانەکانیدا بسەپێنێت، بە پێچەوانەوە بووەتە هۆی بەهێزبوونی پێگە و کاریگەریی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا، بە شێوازێک کە بەدەر لە پارێزگای گەمارۆدراوی مەئرب، بەشی زۆری پارێزگاکانی باکوری یەمەن لای هێزەکانی ئەنساروڵڵایە.

ئەو شرۆڤەکارە وتی: سەرکردەکانی ئێستای سعوودیە کە بە هێرشە ئاسمانییەکان ئاگری ئەم شەڕەیان کردەوە و نەخۆشخانەکان، بازاڕەکان، قوتابخانەکان و ئاهەنگ و زەماوەندی خەڵکی یەمەنیان کردە ئامانج، بە هەڵە بیریان لەوە دەکردەوە کە لە ماوەی دوو یان سێ مانگدا دەتوانن ئامانجەکانی خۆیان مسۆگەر بکەن و بێ ئاگا لەوە بوون کە یەمەن لە ماوەی هەزاران ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بەردەوام شکستی بە دوژمنەکانی هێناوە و ئەوەی کە هێرشی کردووەتە سەر ئەم وڵاتە تووشی شکست بووە.

عەبدولباری عەتوان بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئامێرەکانی ئاو شیرینکەرەوە لە سعوودیە، وتی: لە ئێستادا زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە سعوودیە مەترسی کەم ئاوییان لە سەرە.

ناوبراو وتی: ئەم هاوکێشە نوێیە دەسەلمێنێت کە بە دەستپێکردنی هەشتەمین ساڵی شەڕی یەمەن، تەنیا خەڵکی ئەم وڵاتە نین کە ڕوبەڕوی برسێتی و کەمبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان بوونەتەوە بەڵکوو خەڵکی سعوودیەش ئەو مەترسییانەیان کەوتووەتەسەر.

سەرنووسەری ڕۆژنامەی ” رای الیوم ” پێشبینی ئەوەیکرد کە هێرشە مووشەکییەکانی ئەنساروڵڵا لە دژی ناوەندە هەستیارەکانی سعوودیە بەردەوام بێت و پەرە بەو ناوچانەش بدرێت کە لە ناو خاکی ئەم وڵاتە دەکرێنە ئامانج.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *