دوو گروپی چەکداری نوێ لە ئەفغانستان دژایەتی خۆیان بۆ تاڵیبان راگەیاند + ڤیدیۆ

شەممە 26 ئازار 2022 - 17:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=9242

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو گروپی نوێ بە ناوەکانی “ئەنجومەنی باڵای بەرخۆدان” و “بەرەی سەربازی هەزارەکان” بە ئامانجی خەباتی چەکداری دژی تاڵیبان لە ئەفغانستان بوونی خۆیان ڕاگەیاند.

گروپێکی چەکداری بەناوی “ئەنجومەنی باڵای بەرخۆدان” بەسەرۆکایەتی عەتا محەمەد نور سەرۆکی جێبەجێکاری حیزبی کۆمەڵەی ئیسلامی ئەفغانستان بوونی خۆی ڕاگەیاند. گروپەکە ئامانجی خۆی خەباتی چەکداری دژی تاڵیباندا ڕاگەیاندووە.

هاوکات گروپێکی دیکەی چەکدار بە ناو “بەرەی سەربازی هەزارەکان” لە دژی تاڵیبان بوونی خۆی ڕاگەیاند.
گروپەکە چوارچێوەی ڕێکخراوەی خۆی لەسەر بنەمای بیروبۆچوونەکانی “عەبدولعەلی مەزاری” سەرۆکی پارتی یەکێتی ئیسلامی ئەفغانستان و ئامانجیشی خەباتی چەکداریی دژ بە تاڵیبان ڕاگەیاندووە.

ئەم گروپانە سێیەم و چوارەم گروپی چەکدارین کە لەم چەند مانگەی دواییدا لە دژی تاڵیبان بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.
پێشتر “بەرەی ئازادی ئەفغانستان” و گروپی چەکداری “پڵنگەکانی ئازادی تورکستان” لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چریکی دژی پێگەکانی تاڵیبان بوونی خۆیان ڕاگەیاند بوون.

گروپێکی چەکداری “ئەنجومەنی باڵای بەرخۆدان” بەسەرۆکایەتی عەتا محەمەد نور
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *