هێرشی رۆکێتی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی بۆ سەر شارۆچکە یەهودی نشینەکان

شەممە 24 نیسان 2021 - 00:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=924

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی رۆکێتی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل لە دەوروبەری غەزە لێدرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی رۆکێتی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل لە دەوروبەری غەزە لێدرا.

سەرچاوەیەکی مەیدانی پێی ڕاگەیاندین : لە ڕۆژهەڵاتی خان یونیسەوە سێ ڕۆکێت ئاراستەی ناوچەی کیسوفیم کراوە و بەو هۆیە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان لێ دراوە.
دوو ڕۆکێت لە شوێنێکی کراوە کەوتووە خوارەوە و یەکێکی دیکەشیان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئەو رژێمە تێکشکاوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی وت: هەندێک لە بورجەکانی چاودێری بەرخۆدان بەهۆی ڕێگری کردن لە زیان گەیشتن بە خەڵکی سڤیل لە ئەگەری هێرشی رژێمی ئیسرائیل، چۆڵکراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *