لاوازی سعودیە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئارامکۆ + ڤیدیۆ

شەممە 26 ئازار 2022 - 11:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=9220

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای چەندین کاتژمێر لە هێرشەکەی هێزەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە جەددە، سعودییەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی عەرەبیەی سعودیە ئاگرەکەی دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە جەددە تا ئێستا بەردەوامە و سعودییەکان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەرکەوتوو نەبوون.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە کەناڵی ئەلمەیادین ڕاگەیاندووە کە زانیاری وەها لە بەردەستە کە دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە جەددە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی هێرشە مووشەکییەکەوە زیانێکی بەرچاو و کەم وێنەی بەرکەوتووە.

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا رۆژی رابردوو لە هێرشی ئەو هێزانە بۆ سەر چەندین ئامانجی هەستیاری سعوودی لەوانە دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە جەددە هەواڵی دایەوە و رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە وەڵامێکە بۆ بەردەوامی گەمارۆکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن و سەرەتای هەشتەمین ساڵی خۆڕاگری لە دژی دەستدرێژییەکانی هاوپەیمانی سعودی-ئیمارات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *