بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن / هێرشی ئەنساروڵڵا بۆ سەر قوڵایی خاکی سعوودی + ڤیدیۆ

هه‌ینی 25 ئازار 2022 - 20:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=9177

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی شکستی گەمارۆ ٣ی خستەڕوو.

بە پێی بەیاننامەکە، ئەنساروڵڵا لە چەند قۆناغدا و بە ژمارەیەک موشەکی کروز دامەزراوەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جەددە و چەند ئامانجی هەستیاری لە ڕیاز، پاڵاوگەکانی راس ئەلتەنورە و رابغ و کۆمپانیای ئارامکۆ لە نەجران و جیزان-ی بە درۆنی خۆکوژی و چەند ئامانجێکی هەستیار و گرنگی دیکەی لە جیزان، ئەبها، خەمیس مەشیت و زەهران بە چەند موشەک کردە ئامانج.

هەر وەک لە ناوی ئەم ئۆپەراسیۆنانەی ئەنساروڵڵا دیارە، ئەم هێرشانە لە وەڵامی گەمارۆکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن ئەنجام دەدرێن. ئەنساروڵڵا لە دوو ئۆپەراسیۆنی پێشووی خۆی بە ناوەکانی شکستی گەمارۆ ١ و ٢ پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیەی لە شارە جیاجیاکانی عەرەبستانی سعوودی کردە ئامانجی هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی خۆی.

ڤیددیۆی ژمارە١: ئاگر کەوتنەوە لە پاڵاوگەی جەددە بە هۆی هێرشی ئەنساروڵڵا
ڤیددیۆی ژمارە٢: ئاگر کەوتنەوە لە پاڵاوگەی جەددە بە هۆی هێرشی ئەنساروڵڵا
ڤیددیۆی ژمارە٣: ئاگر کەوتنەوە لە پاڵاوگەی جەددە بە هۆی هێرشی ئەنساروڵڵا

هاوپەیمانی سعودیە وەک جارەکانی پێشوو بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە توانیویەتی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا پووچەڵ بکاتەوە! بەڵام وێنە و ڤیدیۆکان گورزی قورسی مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و گرنگەکانی سعودیە نیشان دەدات.

بەئامانجگرتنی پاڵاوگەی جەددە، وێستگەی کارەبای سامتە و دامەزراوە ئاوییەکانی زەهران پەیامی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی شکستی گەمارۆکانی یەمەنە.

وێنەیەکی ئاسمانی لە دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە جەددە کە ئاماژە بە قەبارەی زۆری زیانەکانی ئەم کۆگا نەوتییانە لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەنساروڵڵا دەکات.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *