کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و ئیمارات بە تیشک خستنە سەر گفتوگۆکانی ئەتۆمی و ناتۆی عەرەبی
کەناڵی عیبری زمانی “کان” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە چەند پەیوەندییەکی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و ئیمارات لە قودس ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، جیلی کۆهین، پەیامنێری بەشی سیاسی کەناڵی زایۆنیستی کان، شەوی پێنجشەممە بڵاویکردەوە کە هەماهەنگی بۆ کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی.
بەرپرسانی رژێمی ئیسرائیل بە کەناڵی کان-یان رایگەیاندووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم کۆبوونەوەیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
ئەنتۆنی بلینکن بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی ناوچە داگیرکراوەکان لە فەڵەستین بکات و بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی رژێمی زایۆنیستی لە وردەکارییەکانی وتووێژە ناوەکییەکانی ئێران ئاگادار بکاتەوە.
دووشەممەی ڕابردوو نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و شێخ محەممەد بن زاید میری ئەبوزەبی و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵییان لە شەرم ئەلشێخ ئەنجامدان.
میدیاکانی زایۆنیستی شەوی سێشەممە رایانگەیاند کە نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی لە شاری شەرم ئەلشێخی میسر پێشنیاری هاوپەیمانی ناوچەیی و جۆرێک لە ناتۆی عەرەبی کردووە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ ئیمارات و بەحرەین، پێشنیاری پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی هاوشێوەی ناتۆی بە بەشداری “ئیسرائیل” کرد بوو.
لێدوانەکان