گرنگترین هەواڵەکانی بیست و نۆیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٢

پێنجشەممە 24 ئازار 2022 - 23:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=9149

تێکشکاندنی تۆپخانەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ڕوسیاوە لە شارۆچکەی چەرنێهیڤ لە باکوری ئۆکرانیا

ڤیدیۆیەک کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت سوپای ڕووسیا بە فۆسفۆرسی سپی بۆردمانی شاری ئیرپین لە دەوروبەری کیێڤی کردووە.
بەپێی پەیماننامەی جنێف لە ساڵی ١٩٨٠دا بەکارهێنانی فۆسفۆری سپی لە دژی خەڵکی سڤیل یان تەنانەت دژی هێزەکانی دوژمن لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون قەدەغەکراوە.

چاودێریکردنی هێزەکانی سوپای ڕوسیا بە درۆنی بەیرەقدار و هێرشی تۆپخانەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ئەو هێزانەی.

لە ئەنجامی هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕوسیا، ئاگرێکی گەورە لە بەندەری بێردیانسک کەوتەوە.
لە ٢٨ی شوبات شاری بێردیانسک لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *