ئەندامێکی باڵای تاڵیبانی پاکستان لە قەندەهار تیرۆرکرا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حەکیم سەهەندی، ئەندامی باڵای تاڵیبانی پاکستان لە پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بە هۆی تەقەی چەند کەسێکی نەناسراوی ماتۆڕسکیلسوار لە ناوچەی دووەمی شاری قەندەهار، حاکم سەهەندی ئەندامی باڵای تاڵیبانی پاکستان کوژران. تیرۆرەکە هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەی سەرکردەکانی تاڵیبان لەسەر کێشە ناوخۆییەکان و گۆڕینی کابینەی حکومەت لە قەندەهار.
تا ئێستا هیچ گروپ یان لایەنێک بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی سەهەندی لە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام میدیا ناوخۆییەکان داعشیان وەک تاوانباری سەرەکی تیرۆرەکە ناو بردووە.
سەهەندی خەڵکی ویلایەتی پەنجابی پاکستان و ئەندامی پێشووی گروپی تیرۆریستی لەشکری جەهنگوی بوو کە دوای جیابوونەوەی لە لەشکری جەهنگوی چووە ناو ریزەکانی تاڵیبانی پاکستان و دواتر بوو بە ئەندامی باڵای گروپەکە.
لێدوانەکان