گرنگترین هەواڵەکانی بیست و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢

چوارشەممە 23 ئازار 2022 - 17:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=9084

ئاڕاستەکردنی چەند موشەکێکی کروزی کالیبر لە کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیاوە لە کەنارەکانی سیڤاستۆپۆل لە دەریای ڕەش لە دژی پێگەکان و ژێرخانەکانی سوپای ئۆکرانیا.
لە سەرەتای شەڕەکەوە سوپای ڕووسیا بە بەکارهێنانی مووشەکی کروزی کالیبر بەردەوام پێگە ستراتیژییەکانی سوپای ئۆکرانیای کردووەتە ئامانج.

هێزەکانی چیچانی سوپای ڕوسیا لە شەڕەکانی ماریۆپۆل.
شەڕوپێکدادانێکی قورس لە شاری ماریۆپۆل لە نێوان سوپای ڕوسیاو ئۆکرانیا بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی لەسەدا ٣٥ی شارەکە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە کۆنترۆڵکراوە.

بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی ڕوسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە بە مووشەکی دژە زرێپۆشی جاڤلین.
موشەکی جاڤلین جۆرێکە لە مووشەکی ئاراستەکراو، دژە تانک کە دروستکراوی ئەمریکایە. جاڤلین مەوداکەی لە نێوان ٧٥ بۆ ٢٥٠٠ مەتر دەبێت و ئامانجەکەی لە دووری ٤٠٠٠ مەتردا دەدۆزێتەوە.

بۆردومانی فڕۆکەخانەی کراماتۆرسک-ی باکوری پارێزگای دۆندسک لەلایەن ڕوسیاوە.
قائیمقامی کراماتۆرسک دووپاتی کردەوە کە لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا گۆکای سووتەمەنی و کەلوپەلی سەربازی تێکشکێنراون.

هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ڕووسیا لە دارستانەکانی ئۆکرانیا کە بە درۆن تۆمار کراوە.

سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر کۆگایەکی تەقەمەنی لە شارۆچکەی لوهانسک.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەی ژێر ئاو کەوتنی ناوچەکانی باکوری ئیرپین بڵاو بوویەوە. سوپای ئۆکرانیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای ڕوسیا، بەنداوی ئیرپینی کردەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڤیدیۆی هاوێشتنی هەشت موشەکی کروزی کالیبر لە کەشتیە جەنگییەکەی لە دەریای ڕەش بڵاو کردەوە.

بە پێی زانیارییەکان، مووشەکەکان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە دەوروبەری شاری ڕێڤینێ لە باکووری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کراون.

قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕێگەی ئاسمانی ڕوسیاوە کات و نرخی گەشتکردن لە هەندێک وڵاتەوە بۆ وڵاتانی دیکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردۆتەوە.
بۆ نموونە لە لەندەنەوە بۆ تۆکیۆ، نزیکەی ٤ کاتژمێر زیاتر دەخایەنێت. هەندێک هێڵی ئاسمانی بەهۆی کاتەوە گەشتەکانی ئاسیایان هەڵوەشاندۆتەوە.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی گواستنەوەی فیدراسیۆنی ڕوسیا، هێڵی ئاسمانی ١٩ وڵات بە هۆی ڕێرەوە تازەکانەوە لە هەر هەفتەیەکدا ٣٧.٥ ملیۆن دۆلار زیاتر خەرج دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *