ئێران خۆی بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل ئامادە دەکات!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی ئێران خۆی بۆ هێرشێکی بەرفراوان لە دژی ئیسرائیل ئامادە دەکات.
ئاژانسی هەواڵی واڵا لە ڕاپۆرتێکدا بە پێی سەرچاوەکانی ئەمنی-بەرگری لە ئیسرائیل ڕایگەیاند کە زانیاری ئەوە هەیە کە ئێران بە نیازە لە رێگەی ئاسمانی، دەریایی و زەمینیەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل. سەرچاوەکە لە ئامادە باشی سوپای رژێمی زایۆنیستی و ئامادەکاری بۆ بژاردەکانی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ئەو رژێمەوە هەواڵی دایەوە.
لەم بارەیەوە کاربەدەستان و میدیاکانی زایۆنیستی تیشکیان خستۆتە سەر ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوپای پاسدارانی ئێران و داوای هەڵنەوەشاندنەوەی گەمارۆکانیان لە ئەمریکا کردووە.
میدیاکانی زایۆنیستی لەم ڕۆژانەی دواییدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل وەک، هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هەواڵگری ئیسرائیل لە هەولێر و هێرشی دوو درۆنی ئێرانی کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی عێراق خرانە خوارەوە، جەخت لە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی ئێران دەکەن. شیکەرەوە زایۆنیستەکان هێزی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و کاریگەری ناوچەی ئەو وڵاتە بە کێشەیەکی ئەمنی ستراتیژی دەزانن.
لێدوانەکان