ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی گەنجێکی فەڵەستینی؛ کوژرانی چوار زایۆنیست + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی گەنجێکی فەڵەستینی بۆ سەر زایۆنیستەکان لە شاری بیرسەبع، چوار زایۆنیست کوژران.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢ی ئادار، گەنجێکی فەڵەستینی بەناوی “محەمەدغالیب ئەبو ئەلقیعان” دانیشتووی گوندی حوڕەی سەر بە ناحیەی ئەلنەقب بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بە چەند زایۆنیستێکدا و دوای ئەوە بە چەکی سارد هێرشی کردە سەر دانیشتووانی زایۆنیستی شارۆچکەی بیرسەبع.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار زایۆنیست کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
محەمەدغالیب لەلایەن زایۆنیستەکانەوە تەقەی لێکرا و شەهید کرا. سەرچاوە ئیسرائیلیەکان لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمینییەکانی ئەو رژێمە بۆ گەڕان و پشکنین و هەروەها دەستبەسەرکردنی هاوەڵەکانی گەنجە فەڵەستینیەکە لە گوندی حوڕە هەواڵیان دایەوە.
حەماس، جیهادی ئیسلامی، کەتیبەکانی شەهید ئەبوعەلی مستەفا و گروپە فەڵەستینییەکانی تر پیرۆزبایی ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی محەمەدغالیب-یان کردەوە و ئۆپەراسیۆنەکەیان بە کاردانەوەیەک بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە فەڵەستینییەکان زانی.
لێدوانەکان