گرنگترین هەواڵەکانی بیست و شەشەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢١ی ئاداری ٢٠٢٢
مۆڵێک لە شاری کیێڤ دوای هێرشێکی موشەکی ڕووسی بەتەواوی تێکشکێنرا. میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە، کە ئەو وڵاتە چەندین مووشەکی ئیسکەندەریان لەو ناوچەکە داوە.
شەوی ڕابردوو سوپای ڕووسیا بە موشەکێکی ئیسکەندەر مۆڵی ڕیترۆڤیل لە کیێڤ کردە ئامانج. دوای تەقینەوەی یەکەم و تێکشکانی مۆڵەکە، بەهۆی ئاگرەکەوە تەقینەوەیەک لەو شوێنە ڕوودەدات کە ئەوە دەسەلمێنێت مۆڵەکە وەک شوێنێک بۆ هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی سوپای ئۆکرانیا بەکارهاتووە.
ڤیدیۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی کراماتۆرسک لە شەوی ڕابردوو.
شاری کراماتورسک یەکێکە لە گرنگترین خاڵە گرنگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە باکوری ئەبڵەست دۆنتیسک.
ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢١ی ئاداری ٢٠٢٢
دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ووردەکارییەکانی شەڕی ئۆکرانیا:
٦١ سەربازی ئۆکرانیا لە بنکەیەکی فەرماندەیی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕوسیا کردەوە کە زۆربەیان لە ئەفسەرە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیان.
ئێوارەی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٢ موشەکەکانی کروز بە وردی ناوەندی مەشقی سەربازی بیانی و ڕێکخراوە ناسیونالیستە ئۆکرانییەکان لە ناوچەی ڕۆڤینسکایا کردە ئامانج. لەو هێرشەدا زیاتر لە ٨٠ چەکدار و هێزی ئۆکراینی کوژران.
هەروەها بە موشەکی کروز هێرش کرایە سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی و بارەگای لیوایەکی هێزەکانی ئۆکرانیا لە نزیک ناوچەی سێلتز.
ژمارەیەک لە هەلیکۆپتەرەکانی کامۆڤ٥٢ و می٢٨، ٨ تانک، ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ٣ تانکی نەفەر هەڵگری لە ناو بران.
٤٤ شوێنی سەربازی ئۆکرانیا لەوانە: ٤ بنکەی فرماندەیی، ٢ سیستەمی موشەکی، ٦ سیستەمی موشەکی دژە ئاسمانی بوک، ٣ تۆپخانە، ٤ کۆگای چەک و تەقەمەنی موشەکی و تۆپخانەیی، و هەروەها ٢٣ شوێنی هێزە ئۆکرانیەکان بە فڕۆکە جەنگییەکانی کراونەتەوە ئامانج.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا ٢ درۆنی هێزەکانی ئۆکرانیا خستە خوارەوە.
بە گشتی ٢١٦ درۆن، ١٨٠ سیستەمی موشەکی، ١٥٠٦ تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ١٥٢ سیستەمی ڕۆکێت هاوێژ، ٥٩٢ تۆپ و ١٢٨٤ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازی هێزەکانی ئۆکرانیا بە درێژایی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا تێکشکاون.
-وێنەیەکی نوێ لە مۆڵی ڕیترۆڤیل لە کیێڤ بڵاو کراوەتەوە کە دەریدەخات ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە پارکینگی ئەو مۆڵە جێگیر بوون.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڤیدیۆی هێرشێکی موشەکی بڵاو کردەوە کە وەک دەوترێت هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی مەشقپێکردنی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی ژیتۆمۆر. بەپێی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە هێرشێکی موشەکی ورد بۆ سەر بنکەی مەشقی بەتالیۆنی ١٣٢ی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، کارمەندی بەتالیۆن و ڕاهێنەرانی بیانی و بەکرێگیراوانی بیانی کوژراون. بە هۆی ئەم هێرشە هەروەها ژێرخان و کەرەستە سەربازییەکانی سەنتەرەکە لەکارکەوتوون.
لێدوانەکان