زیادبوونی ناکۆکییەکانی ڕیاز و واشنتۆن
رێکخراوی پەخشی ڕژێمی زایۆنیستی (کان) بڵاویکردەوە کە ناکۆکیەکانی نێوان ڕیاز و واشنتۆن لە دوای شەڕی ئۆکرانیا و داوای جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە حکومەتی سعوودی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت چڕتر بۆتەوە.
میدیاییە زایۆنیستەکان بە ووتەی دوو بەرپرسی سعوودی ڕایانگەیاند کە قەیرانێکی بەردەوام لە نێوان حکومەتی بایدن و سعودیەدا هەیە و ئەو قەیرانەش لە سێبەری شەڕی ئۆکرانیادا ڕووی لە زیادبوون کردووە.
چاوەڕوانی ئەمریکا ئەوەیە کە عەرەبستانی سعوودی داوای واشنتۆن بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنی جێبەجێ بکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەسەڵاتدارانی سعوودی ڕەزامەندیان لەسەر داواکەی ئەمریکا دەرنەبڕیوە و پێیانوایە کە تاکە چارەسەرێکی گونجاو بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان، کەمکردنەوەی ئەو بێ متمانەییە کە ڕیاز دەبێت تا کۆتایی خولی سەرۆکایەتی بایدن چاوەڕێ بکات.
بە گوێرەی ڕێکخراوەکە، دەسەڵاتدارانی عەرەبستان سەریان سوڕماوە لە داواکەی ئەمریکا، چونکە ئەمە دوای ئەوە دێت کە ئیدارەی بایدن لە شەڕی یەمەندا پشتگیری ڕیازی نەکردووە و هەوڵی لابردنی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆر دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەکات عەرەبستانی سعوودی داواکەی ئەمریکا جێبەجێ بکات.
لێدوانەکان