هێرشێکی دیکەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جەددە

دووشەممە 21 ئازار 2022 - 12:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=9020

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا شەوی رابردوو پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە فڕۆکەخانەی جەددە-ی کردە ئامانج.

درەنگانی شەوی رابردوو گەشتەکانی فڕۆکەخانەی جەددە ڕوبەڕوی کێشە بوویەوە. ئەم کێشەیەش بە هۆی هێرشێکی ئاسمانی ئەنساروڵڵا ڕوویدا کە لەم بارەیەوە هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی تێکشکاندنی ئامانجێک (درۆن یان موشەک) لە ئاسمانی جەددە کردەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی پێشووتری ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جەددە، ئەگەری ئەوە هەیە موشەکی کروزی قودس٢ و درۆنی سەماد ٢ و ٣ لەم هێرشەدا بەکار هێنرا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *