ئایەتوڵڵا خامنەیی پەیامێکی نەورۆزیان بڵاو کردەوە

یەکشەممە 20 ئازار 2022 - 21:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=9007

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی کۆچی هەتاوی پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە درێژەدا هاتووە:

بسم اللە الرحمن الرحیم

والحمدلله ربّ العالمین و صلّی الله علی محمّد و آله الطاهرین سیّما بقیة الله فی‌الأرضین

یا مقلّب القلوب والأبصار، یا مدبّر اللیل و النّهار، یا محوّل الحول و الاحوال حوِّل حالنا إلی أحسنِ الحال

پیرۆزبایی دەڵێم جەژنی نەورۆز و دەسپێکی ساڵی نوێ و سرووشتی نوێ و ڕۆژگاری نوێ، کە ئەمساڵ هاوکاتە لە گەڵ بۆنەکانی نیوەی شەعبان، بە ڕووناکیی درەوشاوەی حەزرەتی بەقیەتوڵڵا (ارواحنا فداە).

پیرۆزبایی دەڵێم بە گەلی گەورەی ئێران و بە هەموو گەلانی هاودڵ و یەکسان، بە تایبەتی پیرۆزبایی دەڵێم بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کە هیوادارم سێبەری ئەم بنەماڵە گەورانە لە سەر گەلی ئێران بەردەوام بمێنێتەوە و هەروەها بە کەمئەندامانی بەڕێز و بنەماڵەی تێکۆشەری ئەوان و هەروەها بە خەباتگێڕانی ساڵانی بەرەڤانی پیرۆز و ئەوانەی لە گۆڕەپانەکانی دیکەدا خزمەت بە گەلی ئێران دەکەن، چ لە گۆڕەپانی تەندرووستی، چ لە گۆڕەپانی ئاسایش، چ لە گۆڕەپانی خۆڕاگری، چ لە گۆڕەپانی زانستی، ئەم ڕۆژە شیرینە و ئەم جەژنە پیرۆزە لە هەمووان پیرۆزبایی دەکەین.

ساڵێکی دیکە تێپەڕ بوو، ساڵی 1400 یش بە کۆتایی هات و بە هەموو شیرینی و تاڵی و هەڵکشان و داکشانەکانەوە کە لە ژیاندا ئاساییە. ژیان کۆمەڵەیەک لەم هەڵکشان و داکشان و شیرینی و تاڵییانەیە. ئاماژە بدەم بە چەندین بەشی گرنگی ڕووداوەکانی گەلی ئێران، چەند شیرینی گەورە کە یەک لەوان هەڵبژاردنەکان بوو. هەڵبژاردنەکان لە ڕاستیدا گرنگ و گەورە بوو. سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تایبەت لە سەرەتای ساڵی 1400، خەڵک ڕوویان لە سندۆقەکانی دەنگدان کرد و دەنگیان دا، ئەمە زۆر گرنگە. لە کاتێکدا کە گردبوونەوەی خەڵک زۆر مەترسیدار بوو، ئەویش لە کاتێکدا کە ڕۆژانە سەدان کەس بە هۆی توشبوون بە کۆرۆناوە دەبوونە قوربانی، لە هەلومەرجێکی وەهادا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوو، خەڵک هاتن و بەشدارییان کرد و بەمەش حکومەتێکی نوێ کارەکانی بە دەستەوە گرت و بە پێی ئەوەی کە دەبینرێت، حکومەتێکە هەڵقوڵاوی خەڵک و خواستێکی جیاوازی بۆ خزمەتکردن بە خەڵک هەیە و هیوای لە دڵی خەڵکدا زیندوو کردووەتەوە و ئەمەش یەکێک لە ڕووداوە گرنگ و شیرینەکانی گەلی ئێران بووە.

خاڵێکی دیکە بەرەنگاربوونەوەی جیدی کۆرۆنا بووە کە بە واتای ڕاستەقینە بەرەنگاربوونەوە کرا. ژمارەی قوربانییەکانی ئەم پەتا مەترسیدارە لە ڕۆژێک چەند سەد قوربانییەوە گەیشتە خوار بیست کەس. ئەگەرچی دیسانەوە هەندێک بەرز بووەتەوە بەڵام جیاوازی ئەم دۆخە کە شوکر بۆ خودا ڤاکسین درایە هەمووان، لە گەڵ دۆخی ئەو کاتەدا زۆرە.

خاڵێکی گرنگی دیکە، پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیا بوو، وەبەرهێنانی چەند جۆرە ڤاکسێن لە وڵاتدا کە هەندێک لەوان لە سەر ئاستی جیهان پەسەند کران و هەنگاوەکانی دیکەی زانستی. ئەمانە لە ڕیزی خاڵە گرنگ و شیرینەکانی ساڵی 1400 دا بووە.

لە ئاستی جیهانیش، یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە شیرینەکانی ساڵی 1400 ئەوە بوو کە ئەمریکییەکان، ئەڵبەت بەم دواییانە، خۆیان دانیان بەوەدا نا و بە زمانی خۆیان وتیان کە ئێمە لە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران شکستمان هێناوە، ئەمەش دەسکەوتێکی گرنگە بۆ گەلی ئێران، خۆڕاگری گەلی ئێران گەیشتە ئەم دەسکەوت و سەرکەوتنە. ڕووداوی دیکەش هەبووە، چ لە نزیک ئێمە و چ لە ناوچە دوورەکان کە هەمووی سەلمێنەری ئەوەیە گەلی ئێران ڕێگا درووستەکەی هەڵبژاردووە.

لە ساڵی 1400 تاڵیش هەبووە، وەک دۆخی بژێوی خەڵک، گرانی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان کە دەبێت هەموو ئەمانە چارەسەر بکرێت، ئەمانە کێشەی ئابورییە کە هیوادارین ئەمساڵ بەرەو چارەسەر ببرێن.

لە ساڵانی ڕابردوو هەر ساڵێک بە ناو و درووشمێک دیاری دەکرا – بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان و سەرۆکایەتییەکان و خەڵک بە گشتی – لەم ساڵانەدا تا ڕادەیەک دەسکەوت و هەنگاوی باش هەبووە. ساڵی 1400 بە ساڵی وەبەرهێنان، پاڵپشتی و چارەسەرکردنی بەربەستەکان ناو برا و کاری باشیش کرا کە دەبێت بەردەوام بێت. لەم چەند ساڵەدا بە گشتی گرنگیم بە کەرتی وەبەرهێنان داوە، واتە گرنگترین بابەتی ئابوریی وڵات و بە هۆی ئەوەیە کە گەشەی ئابوریی بە دواوە دەبێت و کاریگەری دەروونیشی هەیە و متمانەی و ورەی خەڵک بەرز دەکاتەوە، داهاتی وڵات زیاد دەکات. ئەمەش ڕووداوێکی گرنگی نیشتمانییە، ئەگەر پشت بە خودا بەرەو پێش ببرێت کاریگەری وەهای دەبێت.

ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاویش وەک ساڵی ” وەبەرهێنان، پشت بەستن بە زانست و داهێنانی هەلی کار ” ناو نراوە و هیوادارین بە یارمەتی خودا دەرفەتێکی گەورەی یەک ساڵە بە خەڵکی ئێران بدرێت و ژیانیان باشتر بکات، خەڵک شاد بکات و ڕۆحی پیرۆزی شەهیدانی ئازیز و ڕۆحی ئیمامی گەورەمان شاد بێت.

سڵاوی هەموومان لە خاکی پێی بەقیەتوڵڵای ئەعزەم (ارواحنا فداە).

والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *