بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی شکستی گەمارۆ ٢

یەکشەممە 20 ئازار 2022 - 21:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=9004

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی شکستی گەمارۆ ٢ی خستەڕوو.

بە پێی بەیانییەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا، لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی شکستی گەمارۆ ٢، دامەزراوە گرنگ و هەستیاری کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕیاز پایتەختی عەرەبستانی سعوودی، بەندەری یەنبع و .. بە درۆنی خۆکوژی، موشەکی بالیستی و کروز کراوەتە ئامانج.
لە قۆناغی دووەمی ئەم ئۆپەراسیۆنە هەروەها بە درۆنی خۆکوژی، موشەکی بالیستی و کروز هێرش کراوەتە سەر چەند ئامانجێکی گرنگ و هەستیار لە ناوچەکانی ئەبها، خەمیس مەشیت، جیزان، سامتە، زەهران.

لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا زیان گەیشتە چەند ئامانجێک لە شارەکانی باشوری سعودیە، لەوانە: وێستگەی کارەبای شاری زەهران، دامەزراوەی ئاوی خواردنەوەی شەقیق و دامەزراوەی ئارامکۆ لە شاری جیزان.
هەروەها گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی جەددە و ئەبها ڕوبەڕوی کێشە بوونەوە و ئەمەش ئاماژە بە کاریگەری هێرشەکانی ئەنساروڵڵا دەکەن.

ئەنساروڵڵا پێشتر لە ١٠ی ئاداری ئەمساڵدا، لە ئۆپەراسیۆنێک لە ژێر ناونیشانی شکستی گەمارۆ ١ هێرشی کردە سەر پاڵاوگەی ئارامکۆ لە ریاز، کۆمپانیای ئارامکۆ لە جیزان و فڕۆکەخانەی ئەبها.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *