پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٨ ئاداری ساڵی ٢٠٢٢

شەممە 19 ئازار 2022 - 01:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=8872

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی رایانگەیاند کە ناوەندە هەستیارەکانی حکومەت کەوتونەتە بەر هێرشی بێوێنەی سایبەری.

-هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی باب ئەلزاویە لە ناوەڕاستی شاری ئەلخەلیل دەیان فەڵەستینی و لەگەڵ ڕۆژنامەوانێکیان بریندار کرد.
-ئیتامار بن گویر، ئەندامی توندڕەوی کنسێت و ژمارەیەک لە زایۆنیستەکان هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی شێخ جەراح لە قودسی داگیرکراو.
-سوپای ڕژێمی زایۆنیستی سێ گەنجی فەڵەستینیان لە شارۆچکەی “رهط” لە ناوچەی ئەلنەقب و کامپی قەڵاندییەی باکوری قودسی داگیرکراو و کامپی بەتالە شەهید کرد.
-ڕژێمی زایۆنیستی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە زێلینسکی خۆی ڕادەستی داواکارییەکانی ڕووسیا کردووە بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕ بە نێوەندگیری ئیسرائیل.
-ئەڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل دەتوانن هێرش بکەنە سەر غەزە و شارەکانی ئەو کەرتەی هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئەو رژێمە لە بانکی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠٠٢ داگیر بکەن.
-بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی رایانگەیاند کە ناوەندە هەستیارەکانی حکومەت کەوتونەتە بەر هێرشێکی بێوێنەی سایبەری و ماڵپەرەکانی وەزارەتی ناوخۆ، تەندروستی، دادپەروەری و نوسینگەی سەرۆک وەزیران هاک کراون.
-تایمزی عیبری ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە گروپێکی نەناسراو بە ناوی “دەستی کراوە” ڤیدیۆیەکی لە کەناڵی تەلەگرامەکەی بڵاوکردووەتەوە کە وێنە و بەڵگەنامەی تایبەتی سەرۆکی موسادی تێدایە.
-دەسەڵاتدارانی رژێمی زایۆنیستی ڕەزامەندیان لەسەر دروستکردنی دوو شارۆچکەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە زایۆنیستەکان لە ئەلنەقەب دەربڕی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *