هاوکاری دوو ملیار دۆلاری ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا!

هه‌ینی 18 ئازار 2022 - 15:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=8771

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە ڕووی سەربازیەوە بە بەهای ٨٠٠ ملیۆن دۆلار، کۆی گشتی هاوکارییە سەربازییەکانی حکومەتی بایدن بۆ ئۆکرانیا گەیشتە دوو ملیار دۆلار.

لە ١٦ی ئاداری ئەمساڵدا جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوکاری سەربازی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەو وڵاتە بۆ ئۆکرانیا هەواڵی دایەوە. لەگەڵ ئەم بڕیارە کۆی گشتی هاوکارییە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا گەیشتە یەک ملیارد دۆلار، بە شێوەیەک کە ئەو هاوکارییانە لە سەرەتای دەستبەکابوونی ئیدارەی بایدن تا ئێستا بۆ دوو ملیار دۆلار بەرزبووتەوە.

ئەم هاوکارییانە بەشێوەی راستەوخۆ لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بۆ سوپای ئۆکرانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕوسیا دەگوازرێنەوە.

پاکێجە ٨٠٠ ملیۆن دۆلارییەکەی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا بەم شێوەیە دەبێت.

٨٠٠ موشەکی شان هاوێژی ستینگەر.
٢٠٠٠ موشەکی دژە زرێپۆشی جاڤلین و ١٠٠٠ چەکی زرێپۆشی سووک و ٦٠٠٠ چەکی دژە زرێپۆشی AT-4.
١٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تاکتیکی (مۆدێلی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە نادیارە)
١٠٠ نارنجۆک هاوێژ و ٥٠٠٠ چەک و ١٠٠٠ دەمانچە، ٤٠٠ ڕەشاش و ٤٠٠ چەکی شات‌گان.
زیاتر لە ٢٠ ملیۆن گوللەی چەکی سووک و نارنجۆک و هاوەن.
٢٥٠٠٠ گوللەبەند و ٢٥٠٠٠ کڵاوی خۆپاراستن.

لەو بارەیەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ووتی: خەڵکی ئەمریکا وەڵامی داواکارییەکەی زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەدەنەوە بۆ ناردنی یارمەتی و چەکی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و شەڕکردن لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ڕوسیادا. پێش هێرشەکان (ساڵی ڕابردوو) هاوکاری سەربازیمان بە بەهای ٦٥٠ ملیۆن دۆلار وەک چەکی دژە فڕۆکە و کەرەستەی دژە زرێپۆش بۆ ئۆکرانیا ناردووە و لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیاشدا بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار چەکمان تەرخان کردووە کە بریتین لە سیستەمی دژە ئاسمانی، چەکی دژە تانک، هەلیکۆپتەر، کەرەستەی پەیوەندی پارێزراو و ئامێری وێنەگرتنی ئاسمانی و هتد.

ئەمریکا تائێستا ئەم کەلوپەلانەی خوارەوەی وەک هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕەوانە کردووە:

٦٠٠ موشەکی شان هاوێژی ستینگەر.
٢٦٠٠ موشەکی دژە زرێپۆشی جاڤلین.
پێنج هەلیکۆپتەری Mi-17
سێ بەلەم
هەشت ڕاداری تایبەت بە دیاریکردنی شوێنی تۆپخانەکان و دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و جۆرەکانی دیکە.
٢٠٠ نارنجۆک هاوێژ لەگەڵ چەکە پێویستەکانی.
٢٠٠ چەکی شات‌گان و ٢٠٠ ڕەشاش.
نزیکەی ٤٠ ملیۆن گوللەی چەکی سووک و زیاتر لە ١ ملیۆن نارنجۆک و هاوەنگ و تۆپ.
٧٠ ئۆتۆمبێلی هومڤی و چەندین ئۆتۆمبێلی تر.
سیستەمی جەنگی ئەلکترۆنی، گوللەبەند، کڵاوی خۆپاراستن و کەرەستەی تاکتیکی تر.
کەرەستەی پزیشکی سەربازی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و گواستنەوەیان.
ئامێری دۆزینەوەی مین.
بەخشینی توانای وێنەگرتن و شیکردنەوەی مانگی دەستکرد.

جگە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی کورت مەودای بەرهەمهێنراوی ئەمریکا کە لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە بەکاردێت، ئەمریکا یارمەتی ئۆکرانییەکان دەدات بۆ گەیشتن بە سیستمە دوورودرێژەکانی کە پێشتر مەشقیان پێکراوە یان هەیانە، هەروەها دابینکردنی چەک و تەقەمەنی ئەو سیستەمانە بۆ ئۆکرانیا.
هەروەها لەم دواییەدا کۆنگرێسی ئەمریکا ناردنی هاوکاریکردن سەربازی تا ١٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، لەگەڵ دابەشکردنی چەکە ڕۆژئاواییەکان لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا، پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ململانێکاندا کەم بۆتەوە. ڤیدیۆ و وێنە بڵاوبووەکان ئەوە دەسەلمێنێت کە بەلایەنی کەمەوە هەر سەربازێکی ئۆکرانی چەکێکی دژە تانکی هەیە! ئەوەش توانراوە زیانێکی زۆری ماددی بەر کەرەستە سەربازییەکانی سوپای ڕوسیا لەوانە ئۆتۆمۆبیلە زرێپۆشەکانی بگەیەنرێت.
هەروەها سوپای ئۆکرانیا بە سوودوەرگرتن لە وێنە ئاسمانییەکان و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەشێکە لە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا، شوێنی گربوونەوە و هاتوچۆی هێز و کەلوپەلە سەربازییەکانی ڕوسیا دەکاتە ئامانج کە بەو شێوەیە زیانێکی زۆر بە سوپای ڕوسیا گەیەنراوە.
زیادبوونی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا دەتوانێت کارەکە بۆ ڕوسیا قورستر بکات و هێزە ئۆکرانییەکان لە ئەگەری بەکارهێنانی دروست لەو چەکانە دەتوانن گۆرزێکی گەورەی سەربازی لە ڕوسیا بدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *