سوپای پاسداران: ئەگەر عێراق بارەگاکانی موساد دانەخات، وەڵام دەدەینەوە
ههینی 18 ئازار 2022 - 11:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=8768
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند کە ئەگەر عێراق بارەگاکانی موساد دانەخات، وەڵام دەدەینەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەردار رەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “المسیرە”ی یەمەن رایگەیاند: ئەمە مافی ئێمەیە کە هێرش بکەینە سەر بارەگاکانی موساد کە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان دروست دەکەن، چونکە ئەمە هێڵی سووری ئێرانە.
ناوبراو هەروەها ووتی: زایۆنیستەکان دانیان بەوەدا ناوە کە لە هەولێر بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئێمە.
سەردار رەمەزان شەریف ووتی: بێگومان هەنگاو نەنانی عێراق بۆ داخستنی ئەم بارەگایانە و هەڕەشەکانیان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئێمە، ڕوبەڕوی وەڵام دەبێتەوە.
لێدوانەکان