گرنگترین هەواڵەکانی بیست و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی ئاداری ٢٠٢٢

پێنجشەممە 17 ئازار 2022 - 21:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=8751

شوێنی کۆبوونەوەی سوپا و کەلوپەلەکانی ڕووسیا لە ناوچەی چەرنیێڤ کرایە ئامانجی هێرشێکی تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا.
لەم هێرشەدا ژمارەیەک تانکەر و ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی تێکشکێنران یان بە سەختی زیانیان پێگەیشت.

وێنەی ئاسمانی لە ئەنجامی هێرشە تۆپخانەییەکەی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر شوێنی جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی خێرسۆن.

ساتی تێکشکانی سیستەمی دژە فڕۆکەوانی سوپای ڕوسیا کە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیاوە تۆمار کراوە.

وێنەی لاشەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری سوپای ئۆکرانیا کە لە دەوروبەری کیێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە خرایە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە ١٦٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیا تێکشکێنراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *