هێرشی بۆکۆحەرام بۆ سەر سوپای نایجیریا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێرشی قورسی چەکداریی گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام بۆ سەر پێگەکانی سوپای نایجیریا لە شاری دیکوا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دوای چەند ڕۆژ پێکدادان، پوچەڵ کرایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێرشی قورسی چەکداریی گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام بۆ سەر پێگەکانی سوپای نایجیریا لە شاری دیکوا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دوای چەند ڕۆژ پێکدادان، پوچەڵ کرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە بۆکۆحەرام له رۆژهەڵات و باکورەوه هێرشی کرده سەر شارۆچکەی دیکوا له پارێزگای بۆرنۆ. ئەو تیرۆریستانە لە کاتی دەست بەسەر داگرتنی بنکەی سوپا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی سوپاکەیان تێکشکاند و دەستیش بەسەر چەکە ماوەکانی سوپای نایجیریا گرتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، کوژراوانی سوپای نایجیریا لەو پێکدادانەکان ١٦ کەسە و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی سوپا بە پشتیوانی هێزە ئاسمانییەکان، لە دژی پێگەی ئەو تیرۆریستانە بەردەوامە.
لێدوانەکان