بێرنارد لێڤی لە ئۆکرانیایە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بێرنارد لێڤی ئەو پیاوەی کە بەوە ناسراوە کە سەردانی هەر شوێنێک بکات شەڕ و کێشە لەو شوێنە ڕوو دەدات، لە ئۆکرانیا و لەگەڵ هێزەکانی ئەو وڵاتە دەرکەوتەوە.
بێرنارد هێنری لێڤی جولەکەیەکی دەست ڕۆشتووی دانیشتووی فەڕەنسایە کە لە پشت پەردەی چەندین شەڕ و ناکۆکیدا، وەک شەڕی ئەفغانستان، سودان، لیبیا، بۆسنیا، ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان و .. بینراوە. بێرنارد یەکێکە لە تیۆریزانەکانی تیۆری “بەهاری عەرەبی” و ئیسلامیەکان بە تیرۆریزم و بەربەریزمێکی نوێ ناودەبات.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لێڤی چالاکییەکانی لە ئەفغانستان و بە پاڵپشتیکردن لە ئەحمەد مەسعود کوڕی ئەحمەد شا مەسعود چڕکردۆتەوە.
بێرنارد چەندین جار سەردانی ئەفغانستان کردووە و لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٥دا بە ئامادەبوونی ئەحمەدی کوڕی شا مەسعود، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا و حامد کەرزای، شەقامێکی نزیک شەقامی شانزەلیزەی فەرەنسای بەناوی ئەحمەد شا مەسعود ناونا.
لێدوانەکان