ووردەکاری میحوەری دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای حەجە + وێنەکان

پێنجشەممە 17 ئازار 2022 - 09:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=8709

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن، ناوچەیەک بە ڕووبەری ٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانی سعودیە رزگار کرا.

لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە باکوری پارێزگای حەجە، گوندەکانی “الظهر، العکاشیه، النقرمه، جرب المهجم، المعطف، المنجوره، بنی کینه شرقی، الفندق، البیضاء و الشبکه” بە ڕووبەری ٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵاوە کۆنترۆڵ کران.
بە گوێرەی میدیاکانی ئەنساروڵڵا، لەم ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەوانە، هێزەکانی مەنسوور هادی و بەکرێگیراوەکانی سوودانی کوژراون و برینداربوون.

ئۆپەراسیۆنەکە وەک بەشی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە باکوری پارێزگای حەجە دادەنرێت. پێشڕەوییەکانی ئەنساروڵڵا دوای شکستی گەمارۆکانی شارۆچکەی حەرەز، لە دوو میحوەرەوە ئەنجام درا: ١- میحوەری ڕۆژئاوای ئیدارەی حەرەز. ٢- میحوەری باکوری ئیدارەی عەبس. کێوماڵکردنی ئەم ناوچانە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە سەرەڕای بۆردومانە قورسەکانی هاوپەیمانی سعودیە بەردەوامە.

زانیاری زیاتر:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *