تەقینەوەیەکی گەورە لە باشوری تەلئەبیب + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەرچاوە عیبریەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە لە کارخانەیەکی هەستیاری چەک لە ناوچەی گوشدان لە باشووری تەلئەبیب ڕوویداوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەرچاوە عیبریەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە لە کارخانەیەکی هەستیاری چەک لە ناوچەی گوشدان لە باشووری تەلئەبیب ڕوویداوە.
ڕۆژنامەی هائارتز هەر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە لەکاتی تاقیکردنەوەی چەکێکی پێشکەوتوودا ڕوویداوە
شایەتحاڵەکان باس لە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە دەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە سەرچاوە فەرمیەکانی رژێمی ئیسرائیل تا ئێستا هیچ کاردانەوەیان لەسەر ئەم هەواڵە نەبووە.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی عیبری زمانی “روتر” راگەیاند، تەقینەوەکە لە شوێنی بەرهەمهێنانی چەکی پێشکەوتوو ڕوویداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی ئەمنی لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری تەقینەوەکە دەست پێکردووە.
لێدوانەکان