گرنگترین هەواڵەکانی بیست و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی ئاداری ٢٠٢٢

چوارشەممە 16 ئازار 2022 - 21:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=8673

هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا ئەمڕۆ لە نزیک کیێڤ دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکی NLAW، جاڤلین، پانزێرفۆست ٣ و… گرتەوە کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکاوە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا نێردراون.

شوێنەواری هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ناوەندی شاری خارکیڤ لە ئۆکرانیا.

ڕۆژی رابردوو هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا شوێنی باڵافڕەکانی ڕوسیایان لە فڕۆکەخانەی خێرسۆن لە باشوری ئۆکرانیا کردە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ژمارەیەک لە هەلیکۆپتەرەکانی سوپای ڕووسیا و هەروەها چەند تانکەرێکی سووتەمەنی بەتەواوی تێکشکێنران.

بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (ئۆریۆن) لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل.

دوایین لێدوانی وەزارەتی بەرگری فیدراسیۆنی ڕووسیا:
شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی لوهانسک (LPR) لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا لە باکوری ڕۆژئاوا، باکوری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی شاری سۆرۆدۆنتسک بەردەوامە.
هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا دوو فڕۆکەی سۆخۆی-٢٥ی ئۆکرانییان لە ناوچەی چەرنێهۆ و فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-٢٩ لە ناوچەی نۆڤا ئەبیکۆفکا و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان تەقاندەوە.
سوپای ڕووسیا ١٢٨ دامەزراوەی سەربازی لە ئۆکرانیا کردووەتە ئامانج کە بریتین لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بوک-ئێم ١ و ئۆسا و ٤ وێستگەی ڕادار و ٤ ناوەندی فەرماندەیی و ٧ کۆگای چەک و ٦٨ شوێنی کۆکردنەوەی کەلوپەلی سەربازی.
بە گشتی لەسەرەتای پێکدادانەوە ١١١ فڕۆکەی ئۆکرانی و ٦٨ هەلیکۆپتەر و ١٦٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٥٩ سیستەمی موشەکی دژە فڕۆکە و ١٣٥٣ تانک و زرێپۆشەکانی تر و ١٢٩ سیستەمی موشەکی هەمەجۆر و ٤٩٣ تۆپ و هاوەن تێکشکاون.

تێکشکاندنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی ستێرلا-١٠ی سوپای ئۆکرانیا لە لیسیچانسک لە باکوری لوهانسک.

بۆردومانی ناوچەی ستریکیڤسکا لە نیوەی ڕۆژئاوای شاری کیێڤ لەلایەن ڕوسیاوە.

ڤیدیۆیەکی سەرنج ڕاکێشی فڕینی یەکێک لە موشەکەکانی کروزی کالیبر-ی سوپای ڕووسیا کە بەیانی ئەمڕۆ ئاراستەی پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤ کرا.
کالیبر ناوی کۆمەڵێک موشەکی کروزی سوپای ڕوسیایە کە زۆربەیان لە کەشتی و کەشتی ژێردەریایی بەکاردەهێنرێت.
سوپای ڕووسیا بە فەرمی بۆ یەکەم جار لە کاتی شەڕی سوریا و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا ئەم مووشەکانەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئاشکرا کرد. لە کاتی هێرشەکەدا کەشتییە جەنگیەکانی ڕوسیا لە دەریای کاسپین ٢٦ مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە پارێزگاکانی حەلەب و ڕەقە لە باکوری سوریا کردەوە.

هێزەکانی ئۆکرانیا دوای ئەنجامدانی چاودێری بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچە سنوورییەکان، ژمارەیەک مووشەکی گرادیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ڕوسیا کردەوە.

ڤلادیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا:
داگیرکەران بەرپرسیاری تەواوی تاوانەکانی دژی ئۆکرانییەکانن.
سوپای ڕووسیا لەم شەڕەدا ١٠٠ ئەوەندەی دۆنباس ئۆکراینای وێران کردووە.
تیمی لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەکان لە ئۆکرانیا دەستی بە کارەکانی کردووە.
داوا لە خەڵک دەکەم کە لە شوێنی بڵاو بوونەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانی ڕووسیا ئاگادارمان بکەنەوە.

ساتی کەوتنە خوارەوەی دوو موشەکی کروزی کالیبر-ی سوپای ڕوسیا لە شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *