سەید حەسەن نەسروڵڵا: بوونی ئێمە لە حکومەت و پەرلەمانی لوبنان بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆڕاگری پێویستە

چوارشەممە 16 ئازار 2022 - 17:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=8669

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لوبنان ووتی: ئێمە دەمانەوێت هەموومان پێکەوە سەرکەوتن بە دەست بێنین لە بەر ئەوەی کە شەڕەکەی ئەمڕۆ تەنیا لە دژی حزبوڵڵا نییە بەڵکوو بۆ وەرگرتنی پشکی هاوپەیمانەکانی ئێمەشە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی حزبوڵڵا ووتی: ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان، هەر وەک چۆن بۆ کاندیدەکانی خۆمان هەوڵ دەدەین، هاوکاری کاندیدەکانی گروپە هاوپەیمانەکانیشمان دەکەین.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا جەختیکردەوە: ئەزموونەکانی رابردوو ئەوەیان سەلماندووە کە ناتوانین لە هیچ کابینەیەکدا نەبین چونکە بوونی ئێمە لە حکومەت و پەرلەمان بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆڕاگری پێویستە، تەنانەت ئەگەر لە حکومەتێکدا بین کە سەرۆکەکەشی دژی ئێمە بێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها ووتی: ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە و دەبێت سەرکەوتنیش مسۆگەر بکەین تا بەدیهێنانی دەستکەوتە جۆراوجۆرەکان بەردەوام بێت. نەیارانی ئێمە هیچ پلانێکیان نیە و تەنیا باس لە چەکی خۆڕاگری و زاڵبوونی حزبوڵڵا بەسەر وڵاتدا دەکەن. ئەم هەڵبژاردنە لە گرنگترین ململانێ سیاسییەکانە کە ئەنجامی ململانێکانی دیکەش دیاری دەکات.

ناوبراو هەروەها ووتی: هەڵبژاردنەکان لە ڕاستیدا شەرێکی سەرەکییە، هەر وەک تەواوی ئەو شەڕانەدا کە خۆڕاگری بەشدارییان تێدا کردووە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا داوای بەشداریکردنی بەرفراوانی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کرد و وتیشی کە ئێمە دەمانەوێت هەموومان پێکەوە سەرکەوتن بە دەست بێنین لە بەر ئەوەی کە شەڕەکەی ئەمڕۆ تەنیا لە دژی حزبوڵڵا نییە بەڵکوو بۆ وەرگرتنی پشکی هاوپەیمانەکانی ئێمەشە و هەر وەک چۆن بۆ کاندیدەکانی خۆمان هەوڵ دەدەین، هاوکاری کاندیدەکانی گروپە هاوپەیمانەکانیشمان دەکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *