رێبەری تاڵیبان پارێزگاری ئۆزبەکی تەخاری دوور خستەوە

چوارشەممە 16 ئازار 2022 - 11:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=8666

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە رێبەری تاڵیبان لە فەرمانێکدا مەلا نورەدین پارێزگاری ئۆزبەکی پارێزگای تەخار و جێگرەکەی لە کار دوور خستەوە.

مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە رێبەری تاڵیبان لە فەرمانێکدا مەلا نورەدین پارێزگاری ئۆزبەکی پارێزگای تەخار و مەلا جان موحەممەد جێگرەکەی لە کار دوور خستەوە.

پێش دەرکردنی فەرمانەکە، تاڵیبان دوای گەڕان و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونی مەلا نورەدین لە شارۆچکەی بەهارەک، دەستیان بەسەر تەواوی چەک و تەقەمەنییەکانی ناوبراو گرتبوویەوە.

جێی ئاماژەیە، ئۆتۆمبێلەکەی پارێزگاری تەخار لە ٣١ی شوبات لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەکەی تەقێندرایەوە.

هەرچەندە تا ئێستا هۆکاری دوورخستنەوەی مەلا نورەدین و جێگرەکەی لەلایەن سەرکردایەتی تاڵیبانەوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام میدیاکانی ئەفغانی پێیانوایە کە تاڵیبان لە جەستەی ڕێکخراوەیی خۆیدا دەستی بە کێوماڵکردنی نەژادی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *