گرنگترین هەواڵەکانی بیستەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢

سێشەممە 15 ئازار 2022 - 20:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=8593

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکەی سوپای ڕووسیا لە جۆری (KUB-BLA) لە پارێزگای کیێڤ کەوتە خوارەوە. لە ١٢ی ئەم مانگەش فڕۆکەیەکی لەو جۆرە لە کیێڤ کەوتبوو خوارەوە.

هێرشی موشەکی شەوی رابردووی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ.

سوپای ڕوسیا تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیای لە دەوروبەری شاری چەرنێهیۆی باکووری ئۆکرانیا تێکشکاند.

چەند وێنەیەکی شوێنی هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردووی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ. بە هۆی ئەم هێرشە ژمارەیەک یەکەی بازرگانی و بینای نیشتەجێبوونی شارەکە سوتێنران.

ڤیدیۆی هێرشی موشەکی شەوی رابردووی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ.

ئاگرێک لە کارگەی ئارتم لە کیێڤ پاش هێرشێکی سوپای ڕووسیا کەوتەوە.
کارگەی ئارتم شوێنی بەرهەمهێنانی چەکە بۆ سوپای ئۆکرانیا.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە کۆی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢

وێنەکانی شاری ڤۆڵنۆڤاخا، باشووری دۆنتسک.
لە ١١ی ئاداردا هێزەکانی ڕوسیا و دۆنێتسک دەستیان بەسەر شاری ڤۆڵنۆڤاخادا گرتەوە.

-کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی ڕیکلامێک لە دامەزراندنی ئەو کەسانە لە شەڕی ئۆکرانیا هەواڵی دایەوە کە پێشتر کاری سەربازیان کردووە. مووچەی ئەم کارە بۆ هەر ڕۆژێک ٢ هەزار دۆلار ڕاگەیێنراوە.

-وەزیری دارایی فەرەنسا سەپاندنی پاکێجێکی نوێی سزاکانی یەکێتی ئەوروپای لە دژی ڕووسیا ڕاگەیاند.

-سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا، کۆماری چیک و سلۆڤێنیا ئەمڕۆ بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ ڤلادیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی کیێڤ دەکەن.

-کۆماری دۆنێتسک: لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٦ رۆژی رابردوو، ٤٧ کەسی سڤیل کوژراون و ٢٢١ کەسی سڤیلی دیکەش برینداربوون.

شوێنەواری هێرشەکانی سوپای ڕوسیا بۆ سەر شاری خارکیڤ لە ئۆکرانیا.

لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای ڕوسیا بۆ سەر شاری کیێڤ ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سۆخۆ٢٥ی ڕوسیا لە ئاسمانی دۆنێتسک.

ڤیدیۆیەک لە کەلوپەلە تێکشکاوەکانی سوپای ئۆکرانیا لە خێرسۆن.

ناردنی هێزەکانی دۆنێتسک بۆ میحوەری ماریۆپۆل

نۆرەی وەرگرتنی بەنزین لە شاری خێرسۆن.

تێکشکاندنی تانکێکی ڕووسی لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ.

ئۆپەراسیۆنی پشکنین و چاودێریی وێستگەی شەمەندەفەری شارۆچکەی چەرنیهۆ لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا لە کە لە کۆتاییدا بە هێرشی موشەکی چەند ئامانجێک لە ناوچەکەدا تێکدەشکێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *