ڤیدیۆ: هێرش کرایە سەر چەند کاروانێکی ئەمریکی لە عێراق

سێشەممە 15 ئازار 2022 - 12:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=8587

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای بەسرە و کاروانێکی دیکە لە پارێزگای مۆسەنا لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی کرانە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان کاروانەکەی ئەمریکا لە بەسرە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا و لە نزیک دەروازەی سنوری جەریشان بە ٦ بۆمب کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بەو کاروانە گەیشتووە و بووەتە هۆی ڕاگرتنی لە ڕێگای ئەو دەروازە سنورییە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەم هێرشە ٢٦٢ـەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقیە بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەنجام دراوە.

گروپی خۆڕاگری “کتیبه السابقون” بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەمڕۆی بەسرە بۆ سەر کاروانی لۆجستی ئەمریکا لە ئەستۆ گرت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *