گرنگترین هەواڵەکانی نۆزدەهەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٤ی ئاداری ٢٠٢٢

دووشەممە 14 ئازار 2022 - 17:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=8501

ڕۆژنامەوانە ئەمریکیەکەی نیویۆرک تایمز لە نزیک شاری ئیڕپینی ئۆکرانیا کوژرا.
بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی سەربازە ڕووسییەکان لە دەوروبەری ئەو شوێنەی کە کوژراوە، گوایە ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییە بە هەڵە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە تەقەی لێکراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای ڕوسیا هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری کیێڤ دەستپێکرد.
یەکێک لە مووشەکەکان بە بینایەکی نیشتەجێبوون کەوتووە و لە ئەنجامدا زیان بە چەندین نهۆمی بینایە کەوتەوە. دەربارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی هێرشەکە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا گرتەیی ڤیدیۆیی لە تێکشکاندنی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی ئۆکرانی لەلایەن فڕۆکەیەکی سۆخۆ٢٥ی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە.

هێرشی ئاسمانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کارگەی ئانتۆنۆڤ لە دەوروبەری کیێڤ کە تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکە.
هەندێک لە میدیاکانی ئۆکرانیا رایانگەیاندووە کە مووشەکێکی کروز بەر کارگەکە کەوتووە.

لێدوانی نوێ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەسەر جەنگی ئۆکرانیا:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی کۆماری لوهانسک لە ئاراستەی ڕۆژهەڵات و باشوورەوە سۆرۆدۆنتسکیان گەمارۆدا و لە دەوروبەری باکووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە لەگەڵ ئۆکرانییەکان پێکدادانیان ئەنجام دا.

لە بەرەبەیانی ١٤ی ئاداردا، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی، لەوانە فڕۆکەیەکی بەیرەقدار لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە تێکشکاون.
فڕۆکەکانی ڕوسیا ٤٦ ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە کە بریتین لە ٢ پۆستی فەرماندەیی و سیستەمی دژە فڕۆکەی بوک-ئێم١ و وێستگەیەکی ڕادار و ٢ وێستگەی جەنگی ئەلکترۆنی و ٢ کۆگای چەک و تەقەمەنی و سووتەمەنی و ٣١ ناوچەی کەلوپەلی سەربازی.
لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن ٣٩٢٠ ژێرخانی سەربازی ئۆکرانی لەکارکەوتوون.

بە گشتی لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا ١٤٣ فڕۆکە و ١٢٦٧ تانک و زرێپۆش و ١٢٤ سیستەمی موشەکی هەمەجۆر و ٤٥٧ تۆپ و هاوەن و ١٠٢٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت تێکشکێنراون.

سۆخۆ٢٥ـەکانی سوپای ڕوسیا لە ئاسمانی دۆنێتسک.

بۆسەی سوپای ئۆکرانیا دژی یەکەیەکی تایبەتی هێزەکانی چیچانی.

ڤیدیۆیەک لە فڕۆکەیەکی سۆخۆ٢٥ی ڕووسی کە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە کرایە ئامانجی توانی بگەڕێتەوە بنکە ئاسمانییەکەی.

قەبارەی وێرانکارییەکانی شاری ماریۆپۆل لە ئاسمانەوە.
هەوڵەکانی سوپای ڕوسیا بۆ چوونە ناو شاری ماریۆپۆل بەردەوامە. ئەم شارە لەم ڕۆژانەی دواییدا شەڕی قورسی بەخۆیەوە بینیوە.

هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر هێزەکانی ڕوسیا.

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی چەند موشەکێکی توچکا-ی سوپای ئۆکرانیا لە شاری دۆنێتسک لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا، بەلایەنی کەمەوە ٢٦ کەس کوژران و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڤیدیۆیەک لە چۆنیەتی هێرشی هێزە تایبەتەکانی ئۆکرانی بۆ سەر سەربازانی ڕوسیا.
ڤیدیۆکە دەریدەخات کە هێزە تایبەتەکانی ئۆکرانی لە کوادکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ دیاریکردنی ئامانجەکان و ئەنجامدانی هێرشەکانیان لە دژی سەربازانی ڕووسیا بەکاردەهێنن.
هەروەها چەکە ڕۆژئاواییەکان کە بە ئۆکراینا بەخشراون وەک مووشەکی دژە زرێپۆش بە شێوەیەکی بەرفراوان لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیادا دابەشکراون و هەر سەربازێکی ئۆکرانیا یەک تا دوو چەکی دژە تانک هەڵدەگرێت.

وێنەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٣٠٠ی سوپای ئۆکرانیا کە لە شاری میکۆلایڤ لە باشوری ئۆکرانیا بەجێ هێڵراوە.

تێکشکانی بنکەی موشەکی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە.

کەشتی و بەلەمەکانی سوپای ڕووسیا چوونە ناو بنکەی پاسەوانی کەنارەکانی ئۆکرانیا لە نزیک بێردیانسک.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *