چین هێزی سەربازی بۆ ئەفغانستان دەنێرێت

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕۆژنامەی “ساوت چاینا مۆرنینگ پۆست” لە راپۆرتێکدا لە ئەگەری ناردنی هێزی سەربازی چینی بۆ وڵاتی ئەفغانستان، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە هەواڵی دایەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕۆژنامەی “ساوت چاینا مۆرنینگ پۆست” لە راپۆرتێکدا لە ئەگەری ناردنی هێزی سەربازی چینی بۆ وڵاتی ئەفغانستان، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە هەواڵی دایەوە.
ڕۆژنامەی “ساوت چاینا مۆرنینگ پۆست” بە ئاماژە بە ئەگەری ناردنی هێزەکانی چین بۆ وڵاتی ئەفغانستان لە چوارچێوەی هێزی ئاشتیپارێز لە راپۆرتێکدا، و هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چەند شرۆڤەکاری چینی، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستانی بە هۆکاری دروست بوونی ناسەقامگیری و نائەمنی لە وڵاتی چین و ناوچەی شین کیانگ زانیوە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تیرۆریزم، قاچاخ و چەند بابەتی دیکە لە ئەفغانستان.
لەگەڵ ئەوەی چین وڵاتێکی خاوەن هێزێکی سەربازی و ئابووریەکی بەهێز و کاریگەرە لە ئاستی جیهان، بەڵام بە بەرچاو وەرگرتنی ئەزموونی رابردووی سۆڤیەت و ئەمریکا لە هێرشی سەربازیان بۆ سەر ئەفغانستان، بە دووری دەزانرێت کە بەرپرسانی چینی بە شێوەی سەربازی بێنە ناو کێشمەکێشەکانی وڵاتی ئەفغانستان. هاتنی چین بۆ مەیدانی ئەفغانستان پێویستی بە هاوکاری ناوچەییە و هەبوونی پەیوەندیەکی باشی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی ئێران و پاکستان، ئەگەری گێڕانەوەی ڕۆڵی زیاتری چینی لە ئەفغانستان دروست دەکات.
شایانی باسە ئەمریکا و ناتۆ لە چەند ڕۆژی رابردوو بڕیاری کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان لە ١١ سێپتەمبەری ئەم ساڵ لە وڵاتی ئەفغانستان دایەوە کە ئەمەش وای کردووە رەخنە و پرسیارێکی زۆر ئاراستە ئەو وڵاتە بکرێت.
لێدوانەکان