بەیاننامەی سوپای پاسداران سەبارەت هێرشەکەی سەر هەولێر
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارێتی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی زایۆنیستییەکان لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاماژە بە ئامانجگرتنی ناوەندی ستراتیژی پیلانگێڕی زایۆنیستییەکان، جەختیکردەوە:
بسم الله الرحمن الرحیم
لە دوای تاوانە دڕندەییانەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕاگەیەنراوەکەی پێشتر سەبارەت بە وەڵامدانەوەی تاوانەکەی ئەم ڕژێمە؛ شەوی ڕابردوو “ناوەندی ستراتیژی پیلانگێڕی زایۆنیستییەکان” کرایە ئامانجی موشەکی بەهێز و زیرەکی سوپای پاسدارانی ئێران.
جارێکی تر هۆشداری دەدەینە ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی، دووبارەکردنەوەی هەر دەستدرێژیەک وەڵامی توند و یەکلاکەرەوە و وێرانکەری دەبێت.
دڵنیایی دەدەینە میلەتی سەربەرزی ئێران کە ئاسایش و سەقامگیری ئێرانی ئیسلامی، هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت هەڕەشە و دەستدرێژی بکاتە سەر.
لێدوانەکان