پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ پەنجاو شەشەمین کۆبوونەوەی یەکێتی ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەوروپا

یەکشەممە 13 ئازار 2022 - 12:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=8407

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ پەنجاو شەشەمین کۆبوونەوەی یەکێتی ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەوروپا، وێڕای ئاماژە بە پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ئەم دواییانە، جەختیان کردە سەر پێویستیی ناسینی بەرەکان و هەڵبژاردنی هەڵوێستی دروست و ئامادەیی بۆ ڕۆڵ گێڕان لە پێشکەوتنەکان لە بەرژەوەندی بەرەی حەق.

دەقی پەیامی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەم شێوەیە:

بە ناوی خودای گەورە و دلوڤان

خوێندکارانی ئازیز

رووداوە سیاسی و سەربازییەکانی ئەم رۆژانە، پێک هێنەری بەشێک لە پێچی مێژوویی جیهانە کە پێش بینی کرابوو. نوخبە و هەڵکەوتووانی میلەتی ئێمە لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتی تایبەتیان لە ئەستۆ گرتووە. ناسینەوەی بەرەکان و هەڵبژاردنی هەڵویستی دروست، بەرپرسیارێتی کورت خایەن، و ئامادەیی بۆ ڕۆڵ گێڕان لە پێشکەوتنەکان لە بەرژەوەندی بەرەی حەق، ئەرکی نێوان خایەنی ئەوانە.
ئێوە لاوانی ئازیز دەتوانن لە هەردوو بەشدا بدرەوشێنەوە و ئۆمێد بەو ئەنجومەنانەی ناوی پیرۆزی ئیسلامیان لەسەرە، زیاتر بکەنەوە.

سەرکەوتنی زیاترتان بۆ ئاواتەخوازم.

سەید عەلی خامنەیی ١١ی ئاداری ٢٠٢٢

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *