هێرشی وردی موشەکی ئێران بۆ سەر شوێنە نهێنییەکانی ئیسرائیل لە هەولێر + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک موشەک ئاراستەی پێگەکانی سوپای ئەمریکا لە شاری هەولێر کران.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١:٢٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ موشەکی بالیستی لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە ئاراستەی پێگەکانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر کراوە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە ووتەی بەرپرسانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هێرشەکان هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لە کونسوڵخانە و هێزەکانی ئەمریکا نەکەوتووتەوە.
لەگەڵ ئەوەدا، بەپێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” هێرشەکان لە دوو قۆناغدا بۆ سەر شوێنە هەستیارەکانی ئیسرائیل نەک ئەمریکا ئەنجام دراون. شەپۆلی یەکەمی هێرشەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ١:٠٣ و شەپۆلی دووەم کاتژمێر ١:٢٠ ئەنجام دراوە.
هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە وتەی سەرچاوە خۆجێی و نافەرمییەکانی عێراق ناوی ژمارەیەک ئیسرائیلیان بڵاوکردۆتەوە کە لەم هێرشەدا کوژراون یان برینداربوون. هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام ڕاستی و دروستی ئەم زانیاریانە پشتڕاست ناکاتەوە. ئەو ناوانەش بەم شێوەیە:
١- ماتیس دتریس
٢- سمیث
٣- ئادەم بەتلەر بەرپرسی ڕێکخستنی هاتووچۆ لە فڕۆکەخانەی هەولێر
٤- شەواڵ، فەرماندەی ڕژێم لە فڕۆکەخانەی هەولێر
٥- میلیسا ڕۆبێرت بە ناوی ئەفنیز
٦- جۆنی
٧- جۆنس
٨- گابریل تالکەر
٩- مارک زال، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی ئابووری سەر بە رژێم
هەندێک لە سەرچاوەکان هێرشەکەیان لە تۆڵەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا لە ٨ی ئاداردا دەزانن کە دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران بە هۆیەوە گیانیان لەدەست دا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەلمەیادین لە زاری بەرپرسانی ئەمنی رایگەیاندووە کە ئەم هێرشە هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی لە سوریا نەبووە و هێرشەکە وەڵامی ئۆپەراسیۆنی پێشتری رژێمی زایۆنیستی لە دژی ئێرانە کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ئەنجام درا بوو. وەڵامی ئێران بە شەهید بوونی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە سوریا لە کاتێکی گونجاو دەدرێتەوە. هەروەها لەم هێرشەدا هیچ ناوەندێکی عێراقی یان ئەمریکی لە کوردستانی عێراق نەکراوەتە ئامانج.
زانیاری لەمبارەیەوە:
لێدوانەکان