پێشنیازی پێکهێنانی ناتۆی عەرەبی لەلایەن بنێتەوە بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس!
پێشنیازی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هاوشێوەی ناتۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل بە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس دراوە.
نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە میانەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ دوو وڵاتی ئیمارات و بەحرەین، پێشنیازی پێکهێنانی ناتۆی عەرەبی بەو وڵاتانە داوە.
کەناڵی ئەلمیادین لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند کە نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەردانەکەی بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە پێشنیازی پێکهێنانی جۆرێک لە هاوپەیمانی عەرەبی هاوشێوەی ناتۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیلی بەو وڵاتانە داوە.
چەند ڕۆژ پێش سەردانەکەی نەفتالی بنێت کە لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەم و شوباتی ڕابردوو ئەنجام درا بوو، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ئامادەبوونی لە بەحرەین، ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئەڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی وەک یەکەم سەردانی فەرمی گەیشتە مەنامە پایتەختی بەحرەین.
بەحرەین و ئیمارات لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە لە کۆشکی سپی بە فەرمی ڕێککەوتنێکی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تەلئەبیب واژۆ کرد و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو ڕژێمە ئاشکرا کرد. هەرچەندە تەمەنی ڕێککەوتنەکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ڕژێمی زایۆنیستی کەمتر لە دوو ساڵ دەخایەنێت، بەڵام ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی بەم دواییانە لە زاری بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرای کرد کە تەلئەبیب و ئەبوزەبی زیاتر لە دوو دەیەیە هاوکاری هەواڵگری و بەرگریان هەیە.
لێدوانەکان