دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – پانزەیەمین ڕۆژی شەڕ، ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢

پێنجشەممە 10 ئازار 2022 - 13:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=8235

بە ئامانج کردنی تانکێکی ڕووسی بە موشەکێکی جاڤێلین لە دیدی درۆنێکی سیخوڕی سوپای ئۆکرانیا.
لەو کەموکووڕە تاکتیکیانەی سوپای ڕووسیا لە جەنگی زەمینی ئۆکرایندا، ناردنی تانک و کاروانی زرێپۆشە بۆ مەیدانەکانی جەنگ، بەبێ هێزی پیادە و پشتیوانی ئاسمانی. ئەم ڤیدیۆیە نموونەیەکی ئەم بابەتەیە و ئەوەی دەبینرێت تانکێکی بە تەنیا و بێ پشتیوانیە.

سەرۆکی ئۆکرانیا یاسایەکی واژۆکرد کە بەو پێیە ڕێگە بە هەموو خەڵکێکی سڤیل دەدات چەک هەڵبگرێت و دژی سەربازە ڕووسیەکان بەکاری بهێنێت.
بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە هەر هاوڵاتییەکی سڤیل کە چەکی هەڵبگرێت، بە پێی پەیماننامەی جنێفدا بە بەشێک لە هێزە شەڕکەرەکان دادەنرێت. ئەمەش ڕێگە بەهێزەکانی ڕوسیا دەدات بەبێ هیچ ڕەچاوکردنێک هەوڵی کوشتنی ئەو کەسانە بدەن کە چەکی هەڵگرتوە و کوشتنیان وەک تاوانێکی جەنگی دانانرێت.
کەواتە ئەگەر تا ئێستا هێزەکانی ڕووسیا ڕەچاوی خەڵکی سڤیلیان کرد بێت، بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، کوشتن لە ئۆکرانیا زیاد دەبێت.

نەخشەی دوایین بارودۆخی سەربازی لە ئۆکرانیا تا ٩ی ئادار
بازنەی گەمارۆی کیێڤ توندتر دەبێت. خارکیڤ لە ژێر نیمچە گەمارۆدایە. شەڕ و پێکدادان لە بەرەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیزیۆم، ڤۆلنۆخا، ماریۆپۆل بەردەوامە.

نەخشەی دوایین بارودۆخی سەربازی لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا تا ٩ی ئادار

شەڕ و پێکدادان لە بەرەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیزیۆم، ڤۆلنۆخا، ماریۆپۆل بەردەوامە.
سەرەڕای هەواڵی کۆنترۆڵ کردنی شارۆچکەی ئیزیۆم لەلایەن ڕوسیاوە تا ئێستا ئەو هێزانە نەیانتوانیوە بە تەواوی ئەو شارۆچکەیە کۆنترۆڵ بکەنەوە و ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.
شاری گرنگی ئیسورەدۆنێتسک گەمارۆ دراوە. پێکدادانەکان لە ڤۆلنۆخا و ماریۆپۆل بەردەوامە.

پێکدادانەکانی ماریۆپۆل کە بە درۆنی ZALA تۆمار کراوە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ یەکەمجار لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیاو ئۆکراین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە شاری ئانتالیای تورکیا بە نێوەندگیری ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەچوو.

-هەندێک لە سەرچاوەکان ڤیدیۆییەکەیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاندووە، کە کاروانێکی نوێی هێزەکانی چیچانی بە کەلوپەلەوە بەرەو کیێڤ دەڕۆن.
پێشتر ڤیدیۆیەکی سەربازانی چیچانی لە شارۆچکەی پریپیات لە باکوری شاری چەرنۆبیل لە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بڵاو کرابوویەوە.

هێزەکانی ڕوسیا لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری کیێڤ
ڤیدیۆیەکی نوێ لە زرێپۆشەکانی ڕووسیا بڵاو کراوەتەوە کە ئاماژە بە گەیشتنی هێزەکانی ڕووسیا بە دەروازەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری کیێڤ دەکات.
کۆنتڕۆڵکردنی برواری و بۆریسپیل دوو ئامانجی سەرەکی سوپای ڕووسیایە لە ڕۆژهەڵاتی کیێڤ.

ڤیدیۆی سەربازانی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی لوهانسکەوە بەدیل گیراون.

چەند وێنەیەکی فڕۆکەی سۆخۆی-٢٥ی سوپای ڕووسیا کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لایەن بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیاوە لە دەوروبەری کیێڤ خرایە خوارەوە.
وەک دەوترێت ئەمە سێیەم یان چوارەم فڕۆکەی سۆخۆ٢٥ی ڕووسیایە کە بە درێژایی ململانێکانی ڕووسیا و ئۆکرایندا تێکدەشکێت.

ئەنجامی گفتوگۆکانی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا:
-وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ:
بڕیاری ڕوسیا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لەگفتوگۆکاندا جددییە.
دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکراینا لە بیلاڕووس هیچ جێگرەوەیەکیان نییە.
ڕوسیا لە دوایین خولی گفتوگۆکاندا پێشنیازی دیاریکراوی بە ئۆکرانیا داوە.
-دیمیترۆ کۆلبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا:
وتووێژەکان لەگەڵ لاڤرۆڤ سەخت بوون، بەڵام کیێڤ ئامادەیە لە وتووێژەکان لەگەڵ مۆسکۆ بەردەوام بێت.
ئۆکرانیا و ڕوسیا هێشتا نەگەیشتوونەتە بڕیارێک لەسەر ئاگربەست بەڵام گفتوگۆ لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوی مرۆیی کراوە و کیێڤ ئامادەیە لەبارەیەوە دڵنیای بدات.

هێزەکانی ڕوسیا لە ڤالیکا ئۆلکساندریوکا بینراون.

سامانەکانی یانەی چێڵسی بلۆک کرا.
حکومەتی بەریتانیا لیستێکی نوێی لە ناوی خەڵکی ڕوسیای بڵاوکردەوە کە سامانەکانیان بلۆک کراوە. رۆمان ئەبرامۆڤیچ خاوەنی یانەی چێڵسی لە لوتکەی لیستەکەدایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *