دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – چواردەیەمین ڕۆژی شەڕ، ٩ی ئاداری ٢٠٢٢
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا بەشی ناوخۆیی سوپای ئۆکرانیا و کارگەیەکیان لە شارۆچکەی ژیتۆمۆر بۆردومان کرد.
سوپای ڕوسیا درۆنێکی پشکنینی Tu-141ی سوپای ئۆکرانیای تێکشکاند.
سوپای ئۆکرانیا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی ڕوسیا لە میحوەری ڕۆژئاوای شاری کیێڤ پردێکی ناوچەی ئێربین تەقاندەوە.
ئاماری میدیا ڕووسییەکان لە زیانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە سەرەتای دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەوە تا ٩ی ئاداری ٢٠٢٢:
تائێستا ١٣٦١٩ کەس لە هێزەکانی ئۆکرانیا کوژراو و برینداربوون و ٨٤٦ی دیکەش بەدیلگیراون.
هێرش کراوەتە سەر ٢٥٨١ ئامانج کە بەم شێوەیە:
٩٠ ناوچەی کۆنترۆڵ و ناوەندی پەیوەندییەکانیان
٢٠٤ سایتی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و ڕاداری
٢٨١ تانک
٦١٦ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش
٧٥١ ئامێری تایبەت و ئۆتۆمۆبیل
٩٥ ئامێری ڕۆکێت هاوێژ
٣٣٦ تۆپ و هاوین هاوێژ
١٢٤ فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر
٨٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
چەکی پانزێرفۆست٣ (درووستکراوی ئەڵمانیا) لە دەستی هێزەکانی ئۆکرانیا.
ئەم چەکە لەلایەن ئەڵمانیا و هۆڵەنداوە گەیەندراوەتە ئۆکرانیا. مەودای کاریگەری ئەم چەکە ٣٠٠ مەترە.
دوایین بارودۆخی ڕێگای خارکیڤ – ئێستاری سالیتو.
نەخشە: دوایین بارودۆخی پێکدادانەکانی شاری خارکیڤ
سوور: هێزەکانی سوپای ڕووسیا
زەرد: هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا
پرتەقاڵی: ناوچە ناکۆکەکان یان نادیارەکان
وێنەی ئاسمانی فڕۆکەخانەی ڤینیتسیا لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا دوای هێرشە موشەکییەکەی سوپای ڕوسیا. بەپێی ئەم وێنانە، هێرشەکەی ڕوسیا دوو بینا و چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکرانی لە ناو بردووە.جێگای ئاماژەیە ئەم هێرشە له ٦ی ئاداردا ئەنجامدراوە و سوپای ڕوسیا موشەکی کروزی لەم هێرشەدا بەکار هێناوە.
لێدوانەکان