تێکشکاندنی سێ درۆنی ئێرانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە+ ڤیدیۆ و وێنە

سێشەممە 8 ئازار 2022 - 10:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=8109

ڕژێمی زایۆنیستی بە بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەک بانگەشەی تێکشکاندنی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف٣٥ی ئەو رژێمەی کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە ووتەی میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی، دوو درۆنی ئێرانی لە جۆری شاهید١٩٧ کە لە ١٥ی ئاداری ٢٠٢١ هەوڵی دزە کردن بۆ ئاسمانی فەڵەستینی داگیرکراو و گواستنەوەی چەک بۆ کەرتی غەزە-یان دابوون، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف٣٥ی ئیسرائیل تێکشکاون.
ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم درۆنانە لە ڕۆژھەڵات و باشوری فەڵەستینی داگیرکراوەوە بینراون و ئۆپەراسیۆنی تێکشکاندنیان بە هاوکاری وڵاتانی ناوچەکەدا (لەوانەیە ئوردن و سعودیە) ئەنجام دراوە.

هەروەها لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەی ئیسرائیل و غەزە لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١دا درۆنێک (هاوشێوەی درۆنی ئەنساروڵڵا) لە عێراقەوە بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە فەڵەستینی داگیرکراو بووە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە تێکشکاوە.

ئێران تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی بۆ ئەم هەواڵە نەبووە. هەرچەندە ئەگەری ئەوەی هەیە ئەم درۆنانە لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکان وەک حزبوڵڵا و ئەنساروڵڵاوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پشکنین لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بەکار هێنرا بێت.

شایانی باسە بانگەشەکانی ئیسرائیل لەبارەی جۆری ئەم درۆنانە بە ناوی شاهید١٩٧ لەکاتێکدایە کە لەڕاستیدا مۆدێلێکی لەم شێوەیە لە زنجیرە درۆنەکانی شاهید دروست نەکراوە و پێدەچێت مەبەستیان درۆنی شاهید١٨١ یان شاهید١٩١ بوو بێت.
بەپێی ڤیدیۆکان کە بڵاوکراونەتەوە، درۆنی ئێرانی مەکینەی پەروانەیی هەیە، کەواتە ئەم درۆنە لە جۆری شاهید١٨١ ـە. درۆنی پشکنین شەڕکەری شاهید١٨١ جۆرێکی شاهید١٩١ـە کە بە مەودای ١٠٠٠ تا ١٥٠٠ کیلۆمەتر توانای هەڵگرتنی دوو بۆمب بە کێشی ٤٠ کیلۆگرامی هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *