دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – دوازدەھەمین ڕۆژی شەڕ، ٧ی ئاداری ٢٠٢٢

دووشەممە 7 ئازار 2022 - 15:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=8046

ڤیدیۆی بە بەکارهێنانی RPG-7 لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا لە دژی سوپای ڕووسیا.

ڤیدیۆ: ڕۆکێت هاوێژەکانی ڕووسیا لە ناوچەی پێرمۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کیێڤ.
بەپێی ئەو نەخشانەی کە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام بڵاویانکردۆتەوە، هێزە زرێپۆش و تۆپخانەکانی سوپای ڕوسیا بە پێشڕەوی لە قوڵایی پارێزگای چێرێنهۆ گەیشتوونەتە نزیک کیێڤ.

-پێدەچێت ئەمڕۆ (دووشەممە) خولی سێیەمی گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە سنووری بێلاڕوسیا بەڕێوەبچێت.

-لە ١٥ی ئادار سوپای ڕووسیا لە پارێزگای دۆنتسک پێشڕەوییەکی زۆر کەمی کردەوە و گوندەکانی زاڤینا باجان، پریوتنۆی، ستارۆملینۆکا، ئۆکتیاب لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆڵ کران.
بارودۆخی سەربازی لە بەرەکانی دیکەی ئۆکرانیا نەگۆڕاوە و هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون.

وێنەی سەربازە ئۆکرانییەکان لە تەنیشت ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانی سوپای ڕووسیا لە نزیک خارکیڤ.
ئەم کاروانی ڕووسیا لە کەمینێکی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیاوە تێکشکێنرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی موشەکی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر شاری لوهانسک، کۆگایەکی نەوت کرایە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا شاری میکولایڤی باشووری ئۆکرانیایان بۆردومان کرد.

ڕووخاندنی پردێک لە شاری ژیتۆموور لەلایەن سوپای ڕوسیاوە.
وێرانکردنی ڕێگا پەیوەندیەکانی شارەکە لە پرۆسەی گواستنەوەی چەک و کەلوپەل لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیاوە بۆ شاری کیێڤ گرفت دروست دەکات.

سوپای ئۆکرانیا بەلایەنی کەمەوە ئەمڕۆ سێ مووشەکی تۆچکای ئاراستەی سوپای ڕووسیا و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردەوە. بەڵام تەنیا کۆگاکانی نەوت لە شاری لوهانسک کرانە ئامانج و مووشەکەکانی دیکەش لە لایەن بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیاوە لە شاری ڕۆستۆڤ تێکشکێنران.

گروپێکی لایەنگریی ڕوسیا بە ناوی “بەرەی سێیەم” لە ئۆدیسای ئۆکراینا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بوونی خۆی ڕاگەیاند و ئامانجی ئازادکردنی شاری ئۆدیسا لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی نازی لە ئۆکراینا ڕاگەیاند.

ڕەمەزان کادیرۆف سەرۆک کۆماری چیچان سەردانی هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای “ئەخمێت”ی لە شاری گرۆزنی پایتەختی چیچانی کرد. ئەم هێزانە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ شەڕی ئۆکرانیا دەنێردرێت.

هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا دوای دوو ڕۆژ لە ئاگربەستی مرۆیی، پێشڕەوییە زەمینیەکانی بەرەو شاری ماریوپۆڵ دەستپێکردەوە.

خۆبەخشە بەریتانییەکان بۆ شەڕکردن لە دژی هێزەکانی ڕوسیا گەیشتنە ئۆکرانیا.
ئەم کەسانە پێش جەنگی ئۆکرانیا، لە شەڕەکانی دیکەش بەشدارییان کردووە.

بەیانییەی نوێی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەسەر شەڕی ئۆکرانیا:
سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هێزە ئاسمانییەکانمان لە شەوی رابردوو (٦ی ئادار) سێ فڕۆکەی سۆخۆ٢٧ لە ناوچەی پۆلتاوا، فڕۆکەیەکی سۆخۆ٢٥ لە ناوچەی گۆستۆمێل، دوو هەلیکۆپتەری mi-24 لە ناوچەی ماکرۆڤ و ٨ درۆنی بەیرەقداری TB-2-یان تێکشکاندووە.
لە سەرەتای دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆن تا ئێستا ٢٣٩٦ دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا لە ناو براون.
شەش ڕێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی کیێڤ، ماریۆپۆڵ، خارکیڤ و سامی بەرەو شارەکانی دیکە کراوەتەوە.
فڕۆکەکانمان هێرشیان کردۆتە سەر ٣ سیستەمی موشەکی Buk M1 و دوو وێستگەی ڕاداری هێزەکانی ئۆکرانیا.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی ڕوسی، سوپای ئەو وڵاتە لە دەریای شەڕەوە بە موشەکێکی کروز گوندی توزلی لە باشوری ئۆدێسای کردووتە ئامانج.
ئەم هێرشە لە دژی دامەزراوەیەکدا ئەنجام دراوە کە بۆ کۆکردنەوەی هێز و گواستنەوەیان بۆ بەرەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا بەکار هاتووە.

پارچەکانی فڕۆکەی سۆخۆ٣٤ی هێزەکانی ڕوسیا کە شەوی رابردوو (٦ی ئادار) دوای کردنە ئامانجی چەند شوێنێکی سەربازی لە شاری خارکیڤ، لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە کرایە ئامانج.
بە پێی زانیاریەکان فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا بە دیل گیراوە.

سوپای ڕووسیا لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی ناوخۆدا، ئاگربەستی یەکلایەنەی لە ئۆکرانیا ڕایگەیاند.
ئاگربەستەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین ئەنجام درا. دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە، چوار ڕێڕەوی سەرەکی بۆ کشانەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا کرایەوە.
ئەم ڕێگایانە لە کیێڤ، سامی، خارکیڤ و ماریۆپۆڵەوە ڕاگەیەندراوە.
ڕوسیا داوای لە لایەنی ئۆکرانی کردووە کە هەموو ڕێکارێکی پێویست بۆ دامەزراندنی ڕێڕەوە مرۆییەکان و کشانەوەی هاوڵاتیان و بیانییەکان لە ناوچەکانی ئاماژە پێکراو دابین بکات.
شایانی باسە که له ئاگربەستەکانی پێشودا لایەنی ئۆکرانی لە هەندێک ناوچەدا ڕێگری لە کشانەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی کردووە یان کێشە لەو پرۆسەیەدا دروست کردووه.
چەند کاتژمێرێک پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە ژمارەیەک کەس توانیان ئۆکرانیا بەجێبهێڵن، بەڵام بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، هێزە توندڕەوەکانی ئۆکرانیا لە زۆربەی ناوچەکان ڕێگریان لە ڕۆیشتنی خەڵک کردووە، و تەنانەت تەقەیان لە پاسەکان کردووە.

وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند لایەنی ئۆکرانیا تا کاتژمێر ١٣.٠٠ هیچ ڕێوشوێنێکی بۆ دامەزراندنی ڕێڕەوی مرۆیی نەگرتووەتە بەر. سەرەڕای ئەوە گوتی تا ئێستا زیاتر لە ١٦٨ هەزار کەس ناوچە ناکۆکییەکان لە ئۆکرانیا-یان جێهێشتووە کە ٤٣ هەزار و ٤٦٩ کەسیان منداڵن. ڕوسیاش تا ئێستا ٨٨٢ تەن هاوکاری مرۆیی گەیاندوەتە ئۆکرانیا.
کۆتایی ئاگربەستی یەکلایەنە ڕانەگەیەندراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *