ئاشکرا بوونی بەڵگەنامەکانی چەکی بایۆلۆجی ئەمریکا لە ئۆکرانیا

دووشەممە 7 ئازار 2022 - 11:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=8038

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕاستییەکانی سەبارەت بە لەناوبردنی بەڵگەنامەکانی بەرنامەی بایۆلۆجی سەربازی ئاشکراکرد کە لەلایەن ئەمریکاوە لە ئۆکرانیا جێبەجێ دەکرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاو کراوەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بەڵگەنامەکانی تایبەت بە بەرنامەیەکی بایۆلۆجی سەربازیان لە ناو بردووە.
بەڵگەکان دەسەلمێنێت کە پێکهاتەکان و پێداویستییەکانی دروستکردنی چەکی بایۆلۆجی، لە تاقیگە بایۆلۆجییەکان کە لە لایەن ئەمریکاوە لە ئۆکرانیا و لە نزیک سنووری ڕووسیا دامەزراوە، لە ژێر بنیاتناندان بووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: “بەڵگەنامەکانمان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە پێکهاتەکانی چەکی بایۆلۆجی لە تاقیگەکانی بایۆلۆجی ئۆکرانی کە دەکەوێتە نزیک خاکی ڕووسیاوە پەرەیان پێ دەدرێت. لە ئێستادا، بەڵگەنامەکان لەلایەن شارەزایانی ڕووسیاوە لە هێزەکانی پاراستنی کیمیایی، بایۆلۆجی و ڕادیۆ ئاکتیڤدا دەکۆڵرێنەوە.”

«بەرنامەی بایۆسینژی» پرۆژەی ٢.١ ملیار دۆلارییە کە بە پشتگیری وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بۆ دروستکردنی تاقیگەی بایۆلۆجی لە دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. ئەمریکا زیاتر لە ٢٠٠ تاقیگەی بایۆلۆجی لە ٢٥ وڵات و ناوچەدا لەوانە: ئۆکرانیا، جۆرجیا و هتد دروست کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *