زانیاری_سەربازی: موشەکی دژە زرێپۆشی کورت مەودای NLAW

یەکشەممە 6 ئازار 2022 - 21:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=8005

مووشەکی NLAW مووشەکێکی دژە زرێپۆشی کورت مەودایە کە بە هاوبەشی لەلایەن کۆمپانیای Thales Air Defence بەریتانیا و Saab Bofros Dynamics سویدی پەرەی سەندووە.

مووشەکەکە بە شێوەی شان هاوێژ بەکار دەهێنرێت. ئەم موشەکە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی بەریتانیا، فینلاند، لوکسەمبورگ، سوید و ئۆکرانیاوە بەکاردێت.

پرۆژەی گەشەپێدانی مووشەکی NLAW لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆتایی هات. تەکنەلۆجیای ڕێنوێنی و سەری جەنگی ئەم موشەکە لە مووشەکی BILL 2 و شێوەپێدانی بچووکی لە موشەکی دژە تانکی AT4 وەرگیراوە. وەزارەتی بەرگری بەریتانیا پێدەچێت بەدوای بەرهەمهێنانی زیاتر لە ٢٠ هەزار موشەکی NLAW بێت کە دەتوانرێت تا ٢٠ ساڵ لە کۆگاکان هەڵبگیرێت.

یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم مووشەکە توانای هاوێشتنی لە شوێنە داخراوەکانە. بۆ ئەم مەبەستە، موشەک یەکەم جار بە پاڵەپەستۆیەکی نزمەوە چالاک دەکرێت و دوای جێهێشتنی شوێنە داخراوەکەی پاکێجی پاڵەپەستۆە بەهێزەکەی چالاک دەکرێت. لەبەر ئەوەی لە شەڕی ناو شاردا پێویستی بە هاوێشتنی لە ناو بیناکاندا هەیە، ئەگەر مووشەک توانای وەهای نەبێت ئەوا ئۆپەراتۆرەکەی تێکدەشکێت و کاتێک چەکەکە تایبەتمەندییەکی لەو شێوەیەی هەبێت زۆر گونجاوە بۆ شەڕی ناو شار و لێدانی هێزە زرێپۆشەکانی دوژمن لەناو شارەکاندا.

چەکی NLAW دۆزینەوەی حەراری هەیە و دوای هاوێشتنی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک و سەربەخۆ بەرەو ئامانجەکە دەڕوات. ئەم توانایە بە کورتی پێی دەوترێت تەقە بکە و لەبیری بکە و کارپێکەرەکە دوای تەقەکردن دەتوانێت شوێنەکە بەجێبهێڵێت و خۆی حەشار بداتەوە.

تایبەتمەندیە گشتییەکانی موشەکی NLAW:
مەودا: ١٠٠٠ مەتر
کێش: ١٢.٥ کیلۆگرام
درێژی: ١٠١٦ میلیمەتر
سەری جەنگی: تەقینەوە بەهێزی دژی زرێپۆش
توانای چوونە ناوەوەی سەری جەنگی بۆ ناو پۆڵادا تا ٥٠٠ میلیمەتر

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *